نه‌وای هه‌ولێر گه‌شتی دووه‌میان له‌قوناغی كۆتاییدایه‌

نه‌وای هه‌ولێر گه‌شتی دووه‌میان له‌قوناغی كۆتاییدایه‌
دوای بڵاو كردنەوەی ئەلبومی گەشتێك بە نێو گۆرانی و ئاوازە ڕەسەنەكانی كوردی گروپی موزیكی نەوای هەولێر توانی لە ساڵی 2011 جێگای خۆی بكاتەوە ،لە دڵی جەماوەری كوردستان و بە یەكێك لە پڕفرۆشترین بەرهەمەكانی ساڵ هەڵبژێردرا.
نەوای هەولێر لە ئیستادا بە سەرپەرشتی هونەمەند فەرهەنگ غەفوور كۆتایی هێنا بە تۆماركردن و كلیپ كردنی گەشتی دووەم كە پێكهاتووە لە چەندین میلۆدی و تێكستی رەسەنی كوردی لەلایەن ئەندامانی نەوای هەولێرەوە كاری موزیكی بۆ كراوە كە هەریەك لە هونەرمەندان ( هۆشیار مەرجان - هەڤاڵ حەمەد - شیاو كەمال - ڕێبوار عبداللە - مێهڤان ئەمین - هۆگر عزیز - ئەلند خەیری)
شایەنی باسە سۆلۆی گۆرانیەكان لەلایەن هونەرمەندان ( فەرهەنگ غەفوور و ئاڤان عوسمان ) گوتراوە.
كاری ڤیدیۆ كلیپیشی ئیستا لە قۆناغی كۆتایدایە كە لە كامێرای یوسف ستار و مۆنتاژی كاروان زامدار و دەرهێنانی هەڤاڵ حەمەدە . وا بڕیارە ڤیدیۆ كلیپ و سیدی ئۆرجینال لەگەل بۆنەكانی ئادار ە نەورۆز بڵاو بكرێتەوە . گروپی موزیكی نەوای هەولێر هیوادارە بەهاری 2012 بە بەرهەمە كوردیەكانی زیاتر برازێنێتەوە
Top