كچەكەی مادۆناش ڕێچكەی دایكی گرتووە
ئێستاش لۆردیسی كچە گەورەكەی مادۆنا كە تەمەنی 15 ساڵە دەیەوێ هەمان ڕێچكەی دایكی بگرێت و بەردەوام بەجلوبەرگە سەرنجڕاكێش و وروژێنەر و قژە سەیرەكەی لەشەقامەكانی نیویۆرك دەبینرێت.
لۆردیس قژی لەشێوەی كێك داهێناوە و لایەكی بەرز كردۆتەوە كە تا ڕادەیەك لەشێوەی قژی مادۆنایە، سەبارەت بە جلوبەرگیش بەردەوام جلوبەرگی وروژێنەر و سەرنجڕاكێشە كە لەمەشیاندا مادۆنا ناوبانگی هەبوو.