ئەنجلینا لەچەوری نزیك نابێتەوە

ئەنجلینا لەچەوری نزیك نابێتەوە
ئەنجلینا جۆلی یەكێكە لەو ئەكتەرە جیهانیانەی كە جگە لەسەركەوتنی لەلایەنی هونەرییەوە، ئەوا بەهۆی ڕێكوپێكی لەشیشی سەرنجی هەموو لایەك بۆخۆی ڕادەكێشێت و نموونەی جوانییە.
ئەنجلینای تەمەن 37 ساڵ بەنموونەی ئافرەتی سەرنجڕاكێش و وروژێنەر سەیر دەكرێت، ئەنجلینا بەشێوەیەكی بەردەوام وەرزش ئەنجام دەدات، بەڵام جگە لەوەرزش ئەنجلینا یەكێكی دیكە لەهۆكارەكانی مانەوەی جوانییەكەی بۆ جۆری ئەو خواردنانە دەگەڕێنێتەوە كە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەیانخوات، جولی لەم بارەیەوە دەڵێت: من سەوزەی كوڵاو دەخۆم و ڕۆژانەش بەشێوەیەكی بەردەوام شیر دەخۆمەوە، هەروەها بەهیچ شێوەیەك لەشیرینەمەنی و چەوری نزیك نابمەوە، چونكە یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی قەڵەوی و زیادبوونی كێشی لەش چەورییە، سەرەڕای ئەمانە هەموویان ئەنجلینا بەشێوەیەكی ڕۆژانە وەرزش ئەنجام دەدات بەتایبەتی یۆگا كە پێیوایە باشترین جۆری وەرزشە و لەماندوو بوون خەمۆكی دووری دەخاتەوە.
Top