ریهانا لەشوێنێكی سەیر

ریهانا لەشوێنێكی سەیر
سەرەڕای ئەوەی ماوەیەك دەبێت كچە گۆرانیبێژ ڕیهانا و كریس براونی كۆنە هاوڕێی جیابوونەتەوە، بەڵام هەردووكیان بەیەكەوە بینران لەیانەیەكی شەوانە.
دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر پێوەندییەكی بەهێزی خۆشەویستی لەنێوانیاندا هەبوو، بەڵام لەڕووداوێكی دەگمەن و كەم وێنەدا براون هێرشی كردە سەر ڕیهانا بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە، بۆیە ئەوكات بەزیندانی كردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەلایەن دادگاوە سزا درا، بۆیە ئەوكات جیابوونەوە، بەڵام پێوەندییان تەنیا وەك دوو هاوڕێی ئاساییە.
شایەنی گوتنە دوای جیابوونەوەیان چەند جارێكی تریش ڕیهانا و براون لەیەك شوێن بینراون، بەڵام بێ ئەوەی قسە لەگەڵ یەكتر بكەن.
Top