وەردە: كارمەندانی جەزیرە بەخوێنمژ وەسف دەكات

وەردە: كارمەندانی جەزیرە بەخوێنمژ وەسف دەكات
خانمە گۆرانیبێژی ناوداری جەزائیری وەردە هێرشێكی توندی كردە سەر كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی جەزیرە و بەخوێنمژ وەسفی كردن.
وەردە لەنامەیەكدا كە ئاراستەی كارمەندانی كەناڵی جەزیرەی كردبوو دەڵێ: هەزاران كەسی بێتاوانی لیبیاتان بەكوشتدا و تا ئێستاش بەردەوامن و ئەوەی لەلیبیا ئەنجامتاندا خەریكە لەسوریاش دووبارەی دەكەنەوە، من پێتان دەڵێم ئێوە بەهێزترین چەكتان لەدەستە ئەویش ئەو میدیایە، بۆیە بەخراپترین شێوە بەكاری بهێنن بۆ كوشتنی خەڵكی بێتاوان و منداڵ و ئافرەتان لەڕێگای بڵاوكردنی فیتنە و درۆ، سەرەڕای ئەم هێرشە توندە وەردە بەئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ بەشار ئەسەد دەرنەبڕی.
Top