بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان یادی رۆژی جیهانی زمانی دایك ده‌كرێته‌وه
پارێزه‌ر تارق جامباز ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی خولی رابردووی په‌رله‌مان، پێشنیارێكی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌كادیمیای كوردی، بۆئه‌وه‌ی یادی ئه‌و رۆژه له هه‌رێمی كوردستاندا بكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیرا.
له‌و باره‌وه تارق جه‌مباز به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له زمانی دایك و گرنگیدان به زمانی نه‌ته‌وه‌كان كه ژماره‌یان 6 هه‌زار زمانه، ماوه‌ی 14 ساڵه رۆژی جیهانی زمانی دایك كه ده‌كاته 21/2 له لایه‌ن رێكخراوی یونیسكۆوه له هه‌موو جیهاندا ده‌كرێته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش به پێویستمانزانی له هه‌رێمی كوردستانیش یادی رۆژی جیهانی زمانی دایك بكرێته‌وه، بۆئه‌و مه‌به‌سته پێشنیارێكمان ئاڕاسته‌ی ئه‌كادیمای كوردی كرد، ئه‌وه‌بوو به‌خۆشحاڵییه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراو بڕیاره له رۆژی دیاریكراو به‌هاوكاری رێكخراوی یونیسكۆ یاده‌كه بكرێته‌وه.
وتیشی: بڕیاره له‌و رۆژه‌دا چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌بچێت، له‌وانه لێكۆڵینه‌وه‌و پێشكه‌شكردنی بابه‌تی تایبه‌ت به‌زمان له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕ له‌و بواره‌دا، هیوادارم ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه ساڵانه بكرێته‌وه‌و رێز له‌و كه‌سانه بگیرێت كه بایه‌خ و گرنگی به‌زمانی دایك ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به زمانی خۆی بخوێنێت و زمانه‌كه‌ی له فه‌وتان بپارێزێت.
ئه‌و پارێزه‌ره پێشیوابوو: له‌كاتی ئێستا 470 یاسای زمان له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستن و په‌ره‌پێدانی زمانی نه‌ته‌وه‌كان، چونكه ساڵانه 52 زمان ده‌فه‌وتێت، له كوردستانیش كاركراوه بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌زمان.