هونه‌رمه‌ندى میسرى "حاتم زۆلفیقار" كۆچی دوایی كرد

هونه‌رمه‌ندى میسرى
ئێواره‌ى دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ هونه‌رمه‌ندى ناودارى میسرى حاتم زۆلفیقار به‌ مردنى ئاسایى له‌ ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

حاتم زۆلفیقار ئه‌كته‌رێ لێهاتووى میسرى له‌ 5 ینایرى 1952 له‌ دایكبووه‌ ، وه‌ ده‌رچووى په‌یمانگاى بالاى سینه‌ما بووه‌و ژیانى هاوسه‌ریش له‌گه‌ل خانمه‌ هونه‌رمه‌ند "نورا" پێكیهێناوه‌ .

هونه‌رمه‌ند به‌شدارى له‌ ژماره‌یه‌ك كارى هونه‌ریدا كردووه‌ ، به‌لام نه‌یتوانیوه‌ هیچ چالاكیه‌ك له‌سه‌ر ده‌فه‌ى شانۆ ئه‌نجام بدات .

هه‌روه‌ها چه‌ندین فیلمى ته‌له‌فزیۆنى و سینه‌مایی به‌رهه‌م هێناوه‌ ، وه‌ به‌شدارى له‌ گه‌لێ زنجیره‌ى ته‌له‌فزیۆنیدا كردووه‌و ناوبانگێكى زۆریشی له‌ ولاتانى عه‌ره‌بیدا ده‌ركردووه‌ .
Top