رامبۆ لەگۆڕستانە

رامبۆ لەگۆڕستانە
بڕیار وایە ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی سیلڤستەر ستالۆن ناسراو بە(رامبۆ) بەشداری لەفیلمێكی نوێدا بكات بەناوی (گۆڕستان).
ئەم فیلمەی نوێیەی ڕامبۆ باس لەئەندازیارێك دەكات كە پسپۆرە لەنەخشەسازی بەندیخانەكان و تاوانبار دەكرێت بەكوشتنی كەسێك بێئەوەی ئاگای لەتاوانەكە هەبێت و بەناچاری دەخرێتەوە نێو زیندانەوە كە خۆی دروستیكردووە، بەڵام ناتوانێت بێتاوانی خۆی بسەلمێنێت بۆیە بڕیار دەدات تاوانباری ڕاستەقینە بدۆزێتەوە و تۆڵەی خۆی لێبكاتەوە.
لەم فیلمەدا لەپاڵ ستالۆن چەند ئەستێرەیەكی دیكە بەشداری دەكەن لەوانە ئارنۆڵد شوارزنگەر كە تا ئێستا ڕۆڵی سەرەكی بۆ دانەنراوە، هەروەها تائێستا دەرهێنەری فیلمەكە دیاری نەكراوە، بەڵام بڕیار وایە مایكل هاڤنسرۆم بەئەركی دەرهێنانی فیلمەكە هەستێت لەجیاتی ئەنتوان فۆكوا كە پێشتر ئەم ئەركەی پێ سپێردرابوو.
Top