باشترین ئەكتەرە و تەلەڤزیۆنی نییە

باشترین ئەكتەرە و تەلەڤزیۆنی نییە
رەنگە ئەم هەواڵە تا ڕاددەیەكی زۆر سەیر بێت و هەموو كەسێك بەئاسانی باوەڕ نەكات كە تا ئێستا كییرا نایتلی ئەستێرەی سینەمایی بەریتانی ئامێرێكی تەلەڤزیۆنی لەماڵی خۆیدا نییە.
لەم بارەیەوە كیرا لەدیمانەیەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (صن)ی بەریتانی ڕایگەیاند كە ماوەی پێنج ساڵ دەبێت ئامێری تەلەڤزیۆنی لەماڵی خۆیدا نییە، هەرچەندە یەكێكە لەعاشقەكانی تۆپی پێ و حەز دەكات یاریەكان ببینێت، لەوەڵامی پرسیارێكیدا سەبارەت بەوەی بۆچی تا ئێستا ئامێرێكی تەلەڤزیۆنی نەكڕیوە كییرا گوتی: ئەو بەرنامانەی لەسەر تەلەڤزیۆن نمایش دەكرێن بەرنامەی بێ مانان و هیچی لێ فێرنابین، ئەوەی زیاتر سەرنجم ڕادەكێشێت زنجیرە درامییەكان و بەرنامە دیكیۆمینتەكانە.
لەكۆتاییدا دیمانەكەدا كییرا دەڵێ: ئەوەی تێبینیم كردوو كەوا تەلەڤزیۆن كاتێكی زۆرم دەبات بێ ئەوەی بەرنامەكانی شیاوی ئەوە بن كاتی خۆیانی پێ تەرخان بكەیت، بۆیە بڕیارمداوە وازی لێ بهێنم و لێی دووركەومەوە.
Top