كچەكەی مایكل جاكسۆن سەرنجی خەڵك بۆ چاوەكانی ڕادەكێشێت
ماوۆكاری گرنگی پێدانی میدیاكان بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە كە كچی مایكڵ جاكسۆنە، بەڵكو بۆ جوانی چاوەكانی دەگەڕێتەوە، چونكە ئەوەندەی باس لەجوانی چاوەكانی كرا كە ڕەنگیان شینی دەریاییە، ئەوەندە باس لەوە نەكرا كە كچی مایكڵە و لەگەڵ برنس و بلانكێتی برای ئامادەی ئەم نمایشە بوون، شایەنی گوتنە بڕیار وایە پاریس بەشداری لەفیلمێكدا بكات بەناوی (پردی لەندەن و سێ كلیلەكە) كە تێكەڵێكە لەنێوان وێنەی كارتۆنی و وێنەی ڕاستەقینە و داهاتەكەشی بۆ خزمەت كردنی قوتابخانەكان دەبێت لەئەمریكا.