تابلۆیەك بە250 ملیۆن دۆلار دەكڕدرێت
رۆژنامەكە زیاتر گوتی كە دەوڵەتی قەتەر ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر كڕینی تابلۆیەكی هونەرمەندی جیهانی پۆڵ سیزار كە بۆ سەردەمی هونەری شێوەكاری هاوچەرخ دەگەڕێتەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ كڕینی ئەم تابلۆیە و بڕی 250 ملیۆن دۆلاریشیان تەرخان كردووە، شایەنی گوتنە بەرپرسانی ئەم دەوڵەتە بچووكە هەوڵ دەدەن بیكەن بەناوەندێكی ڕۆشنبیری جیهانی و پارەیەكی زۆریان تەرخان كردووە بۆ كڕینی تابلۆ و پارچە پاشماوە مێژووییەكان لەسەرتاسەری جیهان.