سكارلێت لەپێوەندییەكی نوێدا

سكارلێت لەپێوەندییەكی نوێدا
دوای چەند ساڵێك لەڕەبەنی و تەنیایی ئێستا سكارلیت جوهانسونی سەرنجڕاكێشترین خانمە ئەكتەری هۆلیۆد لەپێوەندییەكی خۆشەویستی بەهێزدا دەژیت لەگەڵ گەنجێكی ئەسمەری ڕەش تاڵە.
دوای جیابوونەوەی لەڕاین ڕینۆلدزی هاوسەری پێشووی بۆ ماوەیەكی زۆر شكارلیت پێوەندی لەگەڵ كەس نەبوو نە لەئەكتەرەكان و نە لەخەڵكی ئاسایی، هەرچەندە چەندین پڕوپاگەندە بڵابۆوە سەبارەت بەپێوەندی لەگەڵ شۆن بین، بەڵام هیچیان ڕاست نەبوون.
بەڵام ماڵپەڕی بیبۆل چەند وێنەیەكی سكارلێتیان بڵاوكردەوە كە دەستی لەناو دەستی گەنجێكی ئەسمەر ناوە لەیەكێك لەشەقامەكانی مانهاتن، سەرچاوەیەكیش ئەوەی ڕاگەیاند كە ئێستا سكارلێت پێوەندی لەگەڵ ئەم گەنجەی خەڵكی نیویۆڕك هەیە و لەبواری ڕیكلام كار دەكات و پێشبینی دەكرێت لەماوەیەكی نزیكدا دووبارە لەژیانی ڕەبەنی دوور بكەوێتەوە.
Top