بانگه‌وا‌زبه مه‌به‌ستی رێزگرتن له رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
21ی فێورییه(2ی ڕه‌شه‌ممه)، رۆژی جیهانیی زمانی زگماکییه. ئه‌م رۆژه ده‌توانێ ببێته ده‌رفه‌تێکی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌باتگێڕان و ئازادیخوازانی ئێرانی له هه‌ر نه‌ته‌وه و زمانێک، که خوێندن به زمانی زگماکی و بایه‌خدان به زمانه‌کانی میللییه‌ت و قه‌ومییه‌ته جۆراوجۆره‌کانی پێکهێنه‌ری خه‌ڵکی ئێران به مافێکی ره‌وا ده‌زانن، هه‌ڵمه‌تێکی هاوبه‌ش و به کۆمه‌ڵ به داکۆکی له ماف و داخوازه نه‌ته‌وه‌یی و زمانییه زه‌وتکراو و سه‌رکوتکراوه‌کانی هاونیشتمانیان، وه‌ڕێ بخه‌ن.
ئێمه له به‌ره‌به‌ری رۆژی جیهانیی زمانی زگماکیدا، حیزب و رێکخراوه‌کان، که‌سایه‌تییه‌کان و چالاکانی ئێرانیی لایه‌نگری مافه نه‌ته‌وه‌یی، زمانی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی میللییه‌ته سته‌ملێکراوه‌کانی ئێران له نیوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ کار و هه‌نگاوی هاوبه‌ش له‌م رۆژه‌دا بانگه‌واز ده‌که‌ین. ئێمه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌رچی کاریگه‌رتری رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی له ئێران دا پێشنیار ده‌که‌ین:
1. داوا له راگه‌یه‌نه گشتییه فارسیزمانه‌کان و راگه‌یه‌نه‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه و قه‌ومیه‌ته‌کانی پێکهێنه‌ری ئێران ده‌که‌ین له رۆژانی پێشتر و به تایبه‌تی له رۆژی 21ی فێوریه دا، به‌رنامه و بابه‌تگه‌لی تایبه‌ت له باره‌ی داکۆکی و گرنگیدان به پاراستن و په‌ره‌پێدانی زمانه‌کانی میللییهتهکان و قه‌ومییه‌ته‌کانی نێو ئێران، بڵاو بکه‌نه‌وه و پرس و داخوازه‌کانی هاونیشتمانانی خۆیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا به ئاگاداریی بیروڕای گشتی بگه‌یه‌نن.
2. هاونیشتمانانی بێبه‌ش له خوێندن و نووسین به زمانی زگماکی، له رۆژی دووی ڕه‌شه‌مه دا، ئه‌وه‌ندی ده‌گونجی به جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی خۆیان بچنه قوتابخانه و شوێنی کاری خۆیان، و به زمانی زگماکی قسه بکه‌ن.
3. له به‌ره‌به‌ری رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی و له‌و رۆژه دا، کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی که‌لتووری به مه‌به‌ستی رێز گرتن له‌م رۆژه و ئاشنا کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له گه‌ڵ مافه نه‌ته‌وه‌یی، زمانی و کولتوورییه‌کانی نه‌ته‌وه و قهومهجیاوازهکان و ده‌رکردنی به‌یاننامه و بڕیارنامه‌ی گونجاو له گه‌ڵ ویست و داخوازه‌کانی پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و زمانییه‌کانی ئێران پێک بێنن.
4. هه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌نگاوێک که رێژیمی کۆماری ئیسلامی ناچار به پاشه‌کشه و پێداچوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته فه‌رهه‌نگییه‌کانی و هه‌ڵگرتنی کۆسپه‌کانی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ به ره‌سمی ناسینی مافی خوێندن به زمانه‌کانی نه‌ته‌وه و قه‌ومه جیاوازه‌کانی ئێران‌دا بکا، به کارێکی باش ده‌زانین.
به هیوای به‌شداریی به‌رین و گشتیی هاونیشتمانانی ئێرانی له ده‌ره‌وه و ژووره‌وه‌ی وڵات له‌و هه‌ره‌وه‌زه دا و به ئاواتی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی خه‌ڵکی ئێران له پێناوی کۆتاییهێنان به سته‌م و هه‌ڵاواردنی دینی، نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ومی، زمانی و ره‌گه‌زی دژی خه‌ڵکی ئێران.
تکایه له‌رێگای ئه‌م ئادرهسمایله پشتیوانیی خۆتان له‌م بانگه‌وازه رابگه‌یه‌نن ( له کاتی راگه‌یاندنی پشتیوانیدا، میللییه‌ت و زمان، جۆری چالاکیی خۆتان و ئه‌و وڵاته‌ی لێی ده‌ژین، بنووسن):
[email protected]