دڵنیا ره‌زازی لە فێسبووك نییە
له‌لێدوانێكیدا هونه‌رمه‌ند دڵنیا ره‌زازی، بێ ئاگایی خۆی له‌كردنه‌وه‌ی ٣ لاپهرِه به‌ناوی ئه‌وه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا راگهیاندو وتی : ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن هاورِێكانم ئاگاداركراومهتهوه له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و لاپهرِانه لهتۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
وتیشی جێگه‌ی داخه ئه‌و كه‌سانه به‌ناوی منه‌وه په‌یامه‌كانیان به ئازیزان رِادهگهیهنن منیش لێی بێ ئاگام.
رونیشیكرده‌وه لهرِێگهی ئێوه‌وه سه‌رجه‌م به‌شداربوانی فه‌یسبووك ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه، كه من خاوه‌نی هیچ كام له‌م لاپهرِانه نیم و هه‌ر بابه‌تێكیش له‌وێدا بڵاوكرایه‌وه من لێی به‌رپرسیار نیم.
رِهزازی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، كه ئێستادا چه‌ند ئهكاونتێكیش به‌ناوی هونه‌رمه‌ند (ناسری رِهزازی باوكی) كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و ته‌نها ئاگاداری یه‌ك له‌و پهیجانایه كه له‌لایه‌ن هاورِێیهكی خۆشه‌ویستی باوكییه‌وه كراوه‌ته‌وه‌و بهرِێوهدهبرێت.
سه‌باره‌ت به‌و لاپهرِانهی كه به‌ناوی ئه‌و كراونه‌ته‌وه وتی : "دیاره زۆرجار سیاسییه‌كان یان هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران، هه‌ركه‌سێك له‌بوارێك له‌بواره‌كانی ژیان ده‌ركه‌وێت له‌فه‌یسبووكدا چه‌ندین فه‌ن په‌یج و ئه‌كاونتیان به‌ناو ده‌كرێته‌وه، بۆ ئێمه كردنه‌وه‌ی فه‌ن په‌یج هیچ ئازارمان نادات، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی دروست بهرِێوهی ببه‌ن ئه‌وا ئاساییه به‌لامانه‌وه، به‌ڵام با ئاماژه به‌وه بده‌ن كه له‌لایه‌ن كێوه بهرِێوهدهبردرێت تا هه‌ڵه تێگه‌یشتنێك له‌لایه‌ن ئازیزانه‌وه روونه‌دات.
دڵنیا ره‌زازی وتیشی: به‌هۆی سه‌رقاڵیم به‌خوێندن و كاروباری رۆژانه‌م، به‌داخه‌وه ئهودهرفهتهم بۆ نهرِهخساوه به جه‌ماوه‌ره‌كه‌م شاد بم و بیروراكانمان بگۆرِینهوه، له‌ئێستادا ئهكاوتنێكم هه‌یه به‌م شێوازه(Delnia razzazi) ، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌رقاڵیم ناچاربووم تایبه‌تی بكه‌م بههاورِێ و كه‌سوكاره‌كه‌م.