ویتنی هیوستن ماڵئاوایی له‌ژیان كرد
له‌م باره‌یه‌وه‌ی كریستین فۆسته‌ر بریكاری هونه‌رمه‌ندان رایگه‌یاند كه ویتنی هیوستن كۆچی دوایی كردووه بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی كۆچ كردنه‌كه‌ی و شوێنی كۆچ كردنی رابگه‌یه‌نێت، هویستن یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانی موزیكی پۆپی ئه‌مریكی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ، به‌ر له‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ژیانی و ده‌نگی تێك بده‌ن و ببنه هۆكارێك بۆ شێواندنی وێنه‌كه‌ی له‌نێو هه‌وادارانی له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
شایه‌نی گوتنه هه‌شتاكان ونه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه به سه‌رده‌می زێڕینی هویستن داده‌نرێن و بۆ ماوه‌یه‌ك له لوتكه‌ی پۆپی جیهانیدا بوو و به‌رهه‌مه‌كانی به پڕ فرۆشترین به‌رهه‌م داده‌نران و زۆرترین داهاتیان هه‌بوو، له گۆرانییه ناوداره‌كانیشی كه ماوه‌یه‌ك له پله‌ی یه‌كه‌مدا بوون ( چۆن بزانم؟) و ( هه‌موو خۆشه‌ویستی خۆم بۆ تۆ هه‌ڵگرتووه) و (هه‌میشه خۆشمده‌وێی).
له كاروانی هونه‌ری خۆیدا ویتنی هیوستن چه‌ندین خه‌ڵاتی موزیكی به ده‌ستهێناوه له‌وانه خه‌ڵاته‌كانی گرامی بۆ گۆرانی وئه‌لبوومی ساڵ، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كانیشی له بواری گۆرانی گوتندا ویتنی رووی له بواری سینه‌ماش كرد و له چه‌ند فیلمێك ڕۆڵی بینی و له گرنگترین فیلمه‌كانیشی فیلمی (پاسه‌وان) بوو كه تێیدا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا.
به‌ڵام له كۆتایی كاروانی هونه‌ریدا مادده هۆشبه‌ره‌كان ژیانی هیوستنیان كرده دۆزه‌خ و بووه هۆی له ده‌ستدانی پێگه‌ی خۆی و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیشی كه‌م بۆوه دواتریش ده‌نگ و جوانییه‌كه‌ی خۆیشی له ده‌ستدا.