دڵی سوور ده‌بێته‌ خاوه‌نی دوو خه‌ڵات

دڵی سوور ده‌بێته‌ خاوه‌نی دوو خه‌ڵات
ئا:ڕۆشناعومەر

ئەم مانگە لە فیستیاڤاڵی ڤێنیسی نێودەوڵەتی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کە چوار ڕۆژی خایاند فیلمی "دڵی سور" لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا دوو خەڵاتی سەرەکی فیستیڤاڵەکەی پێبەخشرا۰

دوای چوار ڕۆژ نمایش کردنی دەیان فیلم و کێبڕکێ کردنی هەشت فیلم بۆ بە دەستهێنانی باشترین فیلم ٣١ ئەم مانگە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە ئامادە بوونی هونەرمەندانی فەڕەنسی و جیهانی فیلمی "دڵی سور" توانی دوو خەڵاتی سەرەکی فیستیڤاڵەکە بەرێتەوە کە بریتی بوون لە خەڵاتی باشترین فیلمی لیژنەی دادوەران لەگەڵ خەڵاتی باشترین فیلمی بینەران کە لە ڕێگای دەنگدانەوە لە لایەن پەنجا ڕۆژنامەنوسەوە ئەنجام درابوو۰

هەردوو خەڵاتەکە بەخشرایە دەرهێنەر هەڵکەو مستەفاو دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە وتی
ئەم دوو خەڵاتە لەم کاتەدا زۆر گرنگی هەیە بۆ فیلمەکە بە هۆی ئەوەی لە چەند مانگی داهاتودا دڵی سور لە سەرتاسەری سینەماکانی فەڕەنسا لە لایەن کۆمپانیای واید مەنجمێنتی فەڕەنسیەوە بڵاو دەکرێتەوە۰ سوپاسی ستافی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە دەکەم۰

بەرههەمهێنەری فیلمەکەو بەڕێوەبەری کۆمپانیای فیلم هاوسی نەرویجی "ئیگل ئۆدەگۆرد" ڕایگەیاند
فیلمی دڵی سور لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی پێشوازیەکی باشی لێدەکرێتو بەردەوام لە لایەن فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکانەوە پەیوەندیمان پێوە دەکرێتو داوای نمایش کردنی فیلمەکە دەکەن۰ بڕیاریشە مانگی داهاتوو لە چەند وڵاتێکی تر نمایش بکرێت وەک بەریتانیاو بەلیجیکا۰
Top