نه‌وای هه‌ولێر دڵخۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕن

نه‌وای هه‌ولێر دڵخۆشی خۆیان ده‌رده‌بڕن
ئا:ڕۆشناعومەر

گروپی نه‌وای هه‌ولێر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تاكو ئێستاش ئامانجیان خزمه‌ت كردن بووه‌ به‌ هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی وه‌ به‌ مودێرن كردنی به‌ شێوازێكی زانستیانه‌ وه‌ له‌ چوار چێوه‌ی كه‌لتوور ده‌رنه‌چێت نۆبه‌ره‌ی گروپه‌ كه‌مان شه‌یه‌تحالی ئه‌م راستیه‌ن ..
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین به‌رهه‌ممان به‌ ناوی (گه‌شتێك به‌ناو گۆرانی ره‌سه‌نی كوردی) جێگای خۆشحاڵیه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌
پێشوازی لێكرا ئێستاش به‌ پێ‌ ئه‌و ڕاپرسیانه‌ی كه‌ سه‌نته‌روتۆمارگا و رۆژنامه‌كان ئه‌نجامیان داوه‌ جێگای خۆشحالیمانه‌
به‌رهه‌می (2011) گروپه‌كه‌مان پرفرۆشترین به‌رهه‌م بووه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان..
ئێمه‌ لێره‌وه‌ به‌لێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامبین له‌ ئاشنا كردنی نه‌وای ئه‌مرۆمان به‌ شیكاره‌ جوانه‌كانی دوێنی بۆ فۆرمێكی زانستیانه‌و له‌په‌ڵ ئه‌مانه‌ش چه‌ندین كاری تازه‌ له‌ رووی تێكست و ئاوازه‌وه‌ ئاشنا ده‌بن له‌ كاری داهاتوومان ....
زۆر سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ رێزانه‌ی كه‌ رێگر بوون له‌ ( كۆپی) نه‌كردنی به‌رهه‌ مه‌كانمان . سوپاسی هه‌موو كوردستانیانی ناوه‌وو ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین كه‌ له‌ رێگای (فیس بووك) یان (تویته‌ر) یا به‌ (تێل) ده‌ست خۆشیو و بۆچوونه‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌...
Top