سینه‌مای هه‌ولێر له‌كاتێكدا له‌ 2 فێستیڤاڵ به‌شداره‌

سینه‌مای هه‌ولێر له‌كاتێكدا له‌ 2 فێستیڤاڵ به‌شداره‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر له‌یه‌ك كاتدا به‌دوو فیلمی سینه‌مایی له‌دوو فێستیڤاڵی دیار به‌شداره‌.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان" له‌ سیناریۆی شێرزاد حه‌سه‌ن و ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی له‌ فێستیڤاڵی فیلمی ئازادی له‌ فه‌ڵه‌ستین به‌شداره‌و فیلمی ماندوو له‌ ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئیبراهیمی سه‌عیدی له‌ خولی شانزه‌هه‌می فێستیڤاڵی سۆفیا له‌ بولگاریا به‌شداره‌، كه‌ هه‌ردوو فیلمه‌كه‌ به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێرن و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كان به‌شدارن.
شایانی باسه‌ هه‌ریه‌ك له‌ فیلمه‌كانی "گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان- ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی، ماندوو- ده‌رهێنانی ئیبراهیمی سه‌عیدی" له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوو له‌ كۆمه‌ڵێك فێستیڤاڵی جیهانی به‌شداربوونه‌و خه‌ڵاتی به‌رچاویان به‌ده‌ست هێناوه‌.
Top