سلاڤ: تۆمەت دەخاتە پاڵ شۆڕشگێڕان

سلاڤ: تۆمەت دەخاتە پاڵ شۆڕشگێڕان
خانمە ئەكتەری سوری سلاڤ فەواخرجی لەمیانەی دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەكەناڵی OTVی لوبنانی دووبارە دڵسۆزی خۆی بۆ بەشار ئەسەد دەربڕی و بەرگری لێكرد.
سلاڤ دەربارەی بارودۆحی سوریا وتی: كێشەكە كۆتایی پێهاتووە و گەلی سوریا متمانەی تەواویان بە بەشار ئەسەد هەیە، من ئیعتیراف بەشتێك ناكەم ناوی شۆڕش بێت لەسوریا، ئەوانەی كاری تێكدەرانە ئەنجام دەدەن كەسانێكی بەكرێ گیراون، دیموكراسیەت شتێكی خۆشە و گەلی سوریاش بڕیاری خۆی داوە و بەشار ئەسەدیان دەوێ، سەبارەت بەئەساڵە نەسریش وتی: ئەساڵە هونەرمەندێكی زۆر بەتوانا و گرنگە و هیچ كەسێك ناتوانێت نكۆڵی لەدەنگ و گۆرانییەكانی بكات، بەڵام نازانم بۆچی لەناكاو هەڵوێستی خۆی گۆڕی من زۆر قەناعەتم بەو هەڵوێستەی نییە و ترسێكی زۆریشم لێی هەیە، چونكە ئەگەر بێلایەن بوایە و گۆرانی بۆ ڕژێم نەوتبا مافی خۆی بوو ئێستا دژایەتی بكات، بەڵام پێشتر گۆرانی بۆ حافز ئەسەد و بەشار ئەسەدیش وتووە، بۆیە نازانم بۆچی وا زوو گۆڕا.
Top