سەلما حایك حەزی لەشێرە

سەلما حایك حەزی لەشێرە
خانمە ئەكتەری بەناوبگی مەكسیكی سەلما حایك ڕایگەیاند كەوا ئاژەڵی ماڵی خۆشدەوێ و حەز لەبەخێوكردنی شێر دەكات.
سەلما ئەوەشی ڕوونكردەوە كە لەوانەیە كەسانێك بڵێن بۆچی حەز لەبەخێوكردنی شێر دەكات، ئەمە ئارەزووی خۆمە هەرچەندە ئاژەڵێكی دڕندەیە، بەڵام ئەگەر مرۆڤ وازی لێ بهێنێت، ئەوا باوەڕ ناكەم زیان بەمرۆڤ بگەیەنێت، چونكە ئەویش ژینگە و ژیانی تایبەتی خۆی هەیە و مرۆڤە هەوڵی تێكدانی ژیانی ئەو دەدات ئەگینا بەدەگمەن بیستوومانە شێر و هەر ئاژەڵێكی دیكە هەوڵی تێكدانی ژیانی مرۆڤ بدات ئەگەر مرۆڤ دەستپێشخەر نەبووبێت، ئەویش لەپێناو هەندێك بەرژەوەندی و دەستكەوتنی پارە.
Top