جگەرە ڕۆبی شەرمەزار كرد

جگەرە ڕۆبی شەرمەزار كرد
لەیەكێك لەمۆڵەكانی قاهیرە سەرەڕای ئەوەی لەسەر دیوارەكەی نووسرابوو جگەرەكێشان قەدەغەیە، كەچی كچە گۆرانیبێژی سەرنجڕاكێشی میسری ڕۆبی جگەرەیەكی داگیرساندووە بێئەوەی گوێ بەو نووسینە بدات.
دەربارەی ئەم مەسەلەیە ڕۆبی وتی: ڕاگەیاندنەكان هەر بەدوای شتی بێ مانادا دەگەڕێن، ڕاستە من و كۆكی خوشكم لەمۆڵێك بووین منیش جگەرەیەكم داگیرساند و كاتێكیش پێیان ڕاگەیاندم قەدەغەیە كوژاندمەوە بێ هیچ دوو دڵی و نانەوەی هیچ گرفتێك، نازانم بۆچی ڕاگەیاندنەكان بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن گرفت و سەرئێشەم بۆ دروست بكەن، هەموو لایەكیش دەتوانێت سەر لەمۆڵەكە بدات بۆ ئەوەی بزانێت من ئاژاوەم ناوەتەوە یان هیچ كارێكی نایاساییم ئەنجام نەداوە، بەڵام من جگەرە بكێشم یان نەكێشم ئەوە پێوەندی بەژیانی خۆمەوە هەیە و كەسیش ئەو مافەی نییە باس لەتایبەتمەندییەكانی ژیانی من بكات كە چیدەكەم و چی ناكەم.
ڕۆبی چاویلكەیەكی گەورەی لەچاو كردبوو بۆ ئەوەی كەس نەیناسێتەوە.
Top