ئه‌نوه‌رقه‌رداغی : پشتگیری هونه‌رمه‌ندا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مایی چالاكی نه‌وه‌ك به‌ناو

ئه‌نوه‌رقه‌رداغی : پشتگیری هونه‌رمه‌ندا بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مایی چالاكی نه‌وه‌ك به‌ناو
هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌ن ئه‌نوه‌رقه‌رادغی له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی گوڵان ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، هیواخوازم ئه‌مساڵ وه‌ زاره‌تی ڕۆشنبیر به‌پلانێكی بنكه‌ فراوان كار بكات، هه‌روه‌ها سیستەمێکی گونجاو هەبێت بۆبەسەرکردنەوەی هونەرمەندان.
یه‌کێکه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ره‌ناوداره‌کانی کورد که‌ ئه‌مڕۆ خزمه‌تێکی دیارو به‌رچاوی به‌ هونه‌ری کوردی گه‌یاندووه‌ بوه‌ته‌ خوێندنگه‌یه‌ک بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناودارو سه‌رکه‌توو که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان ئه‌مڕۆ خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می ڕه‌سه‌ن و جه‌ماوه‌رێکی دیارن له‌ هونه‌ری کوردیدا هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داغی له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی گوڵان ووتی : هیوادارم ئەمساڵ دەزگاکانی وەزارەتی رۆشنبیری بەپلانێکی بنکە فراوان بن، بۆ هەموو بنکە هونەری ڕۆشنبیرییەکان و بەسەرکردنەوەی سەرتاسەری لەسەر ئاستێکی بەرزبێت، هەروەها بوارەکان لێک جیابکاتەوە نەوەک بەشێوەیەکی تێکەڵاو بێت، مامۆستا ئەنوەر هیوای ئەوەشی خواست کە ئەمساڵ سیستەمێکی گونجاو هەبێت بۆبەسەرکردنەوەی هونەرمەندان. قه‌ره‌داغی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێویسته‌ پشتگیری گروپ و تیپه‌ هونه‌رییه‌كان و هونه‌رمه‌ندان بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مایی چالاكی نه‌ك به‌ناو كه‌بۆته‌كێشه‌یه‌كی زه‌ره‌ر مه‌ندی هونه‌ری كوردی .
Top