لوجین: هونەرمەند دەبێ لایەنی مرۆڤایەتی فەرامۆش نەكات
لوجین دەڵێ: ئاستی سەركەوتن و ڕێژەی بەجەماوەری بوونی هونەرمەند و ڕاگەیاندنگار هیچ سوودێكی نییە ئەگەر لایەنی مرۆڤایەتی فەرامۆش بكات یاخود ئەگەر نەتوانێت لایەنی مرۆڤایەتی فەرامۆش بكات و گرنگی پێنەدات لەكارەكەی خۆیدا، ناوبانگ و ئەستێرە بوون هیچ ناهێنێ ئەگەر بەزەیی بەخەڵكدا نەیەتەوە و كێشە و گرفتەكانی خەڵك بەلاوە بنێت، لوجین باڵێۆزی یەكێك لەڕێكخراوە خێرخوازییەكانە و دووپاتی دەكاتەوە بەهەموو شێوەیەك بەردەوام دەبێت لەهاریكاری كردنی ئەم ڕێكخراوە و هەوڵیش دەدەم پێوەندییەكانی خۆم بەكار بهێنم بۆ ئەوەی كۆمەكی زیاتر بۆ ڕێكخراوەكە بەدەست بهێنم، من ئامادەم بچم بۆ هەر شوێنێك تەنیا بۆ ئەوەی دڵی هەندێك كەس خۆش بكەم كە پێویستیان بەدڵنەوایی و یارمەتی هەیەن، چونكە ئەگەر ئەم كارە نەكەم پەیامەكەی خۆم بەجێ ناهێنم و ئەگەر ئەم پەیامەش بەدی نەیەت واتە هیچمان بەهیچ نەكرد.