ئیناس دغێدی ئامادەیە بۆ ململانێ
لەلایەكی دیكەوە ئیناس تەڵاقدانی خۆی ڕاگەیاند دوای سی ساڵ لەژیانی هاوسەرێتی و گوتیشی بێزار بوونم لەژیانی هاوسەرێتیم هۆكاری سەرەكی تەڵاق دانم بوو.
ئیناس دەربارەی هەڵبژاردنەكان گوتی: سەركەوتنی سەلەفییەكان لەهەڵبژاردنەكاندا ڕەنگدانەوەی واقیعی كۆمەڵگای میسری نییە، بەڵكو دەرەنجامی یارییەكە كە ئیسلامییەكان بەباشی ئەنجامی دەدەن بۆ كڕینی دەنگی زۆرینەی گەلی میسر كە بەدەست هەژاری و نەخوێندەوارییەوە دەناڵێنێت، ئیناس، هەروەها دەڵێ: من دڵنیام لەهەڵبژاردنەكاندا ساختەكاری نەكراوە، بەڵام ڕێژەی ئەوانەی نەخوێندەوارن و دەنگیان داوە زۆرە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەئاسانی بەرەو ڕەوتێك یان حزبێكی دیاریكراو ئاڕاستە بكرێن لەپێناو وەرگرتنی شەكر و ڕوون و گۆشت و ئیسلامییەكانیش ئەمەیان بەباشی ئیستیغلال كردووە بۆ ئەوەی سەربكەون لەهەڵبژاردنەكاندا، بۆیە بەدڵنیاییەوە دەڵێم پەرلەمان و داهاتووی میسر دەربڕی ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلی میسر ناكات.