كاتی ئەوە نەهاتووە بەجددی بیر لەداڕشتنی یاسایەك بكــرێتەوە بۆ پاراستنی مافی هونەرمەندان

كاتی ئەوە نەهاتووە بەجددی بیر لەداڕشتنی یاسایەك بكــرێتەوە بۆ پاراستنی مافی هونەرمەندان
ئا:بەهرەسدیق

دەمێكە پرسی پاراستنی مافی هونەرمەندان بەشێوەیەكی گشتی باسی لێوە دەكرێت، تەنانەت هەندێك لەهونەرمەندان بەئاشكرا بێزاری خۆیان لەباسكردنی دەربڕیوە بەجۆرێك كە بێ ئومێد بوونە لەچارەسەركردنی، بەڵام هەر بەردەوامیشن لەسەر كارە هونەرییەكانی خۆیان، لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و هاتنەوە ئارای مەسەلەی گۆڕانكاری لەحكومەت و و وەزارەتەكان بەپێویستمان زانی ڕای چەند هونەرمەندێك وەربگرین سەبارەت بەم پرسە.
تا ئێستا وەك بابەتێكی لاوەكی سەیر دەكرێ
سەرەتا مامۆستای هونەرمەند ئامانج غازی گوتی «ئەم بابەتە دەمێكە باسی لێوە كراوە بۆماوەی 10 ساڵێك دەبێت، كۆمەڵێك خەمخۆری ئەو بوارە كۆبوونەوە بۆئەوەی بتوانن شتێك دابڕێژن لەبەرژەوەندی هونەرمەندان دابێت لەهەموو بوارەكان نەك تەنیا لەبواری گۆرانی موزیك یان گۆرانیبێژ یان مافی ئەو پاراستنە كێ بگرێتەوە، دیارە كۆمەڵێك پسپۆر لەو بوارەدا كاریان كردووە چ یاسا ناسان یان ئەو هونەرمەندانەی كە بەئەزموونن ئەم كارە بكەن، ، دیارە ئەوەش خەم ساردیە بەڕاستی تا ئێستا لیژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمان ئەو بابەتەی وەك و بابەتێكی زیندوو نەخستۆتە بەرنامەی كاری خۆیانەوە لەبەر بابەتی تر، دەتوانم بڵێم ئەو بابەتانە وەك كۆڵەگەیەكی سەرەكی كاری پێ دەكرا لەبەردەم پارستنی مافی هونەرمەندان، من وەك پسپۆرێك ئەوە باس دەكەم كە موزیك نەبۆتە بابەتێك وەكو بابەتەكانی تر گوێی لێ بگیرێ، تائێستا وەكو بابەتێكی لاوەكی سەیر دەكرێ، بۆیە پێویستە ئەو بابەتە لەلایەن پەرلەمان و وەزارەتی ڕۆشنبیری بەجددی و گەرموگوڕی سەیر بكرێت، ئێستا لەهەموو وڵاتاندا دەتوانم بڵێم سۆدانیش یاساییەكی وایان بۆ هونەرمەندان داناوە كەیەكانگیرە لەگەڵ ئەو بوارانەی مافی مرۆڤ سەیردەكرێت، وەكو ئەوە سەیر دەكرێت كە لەگەڵ ژیاندا ئاوێتەو ئاوێزان كراوە، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ئەو یاساییە نەك زیندوو بكرێتەوە، بەڵكو بەڕای هونەرمەندان و پسپۆران زیاتر دەوڵەمەند بكرێ و بكرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
خۆم داوای خانەنشینم كردووە خانەنشینم ناكەن
هونەرمەندیش وەك هەر كەسێك پێویستی بە خانەنشین كردن هەیە، سەبارەت بەم باسە هونەرمەندی گەورە باكوری دەڵێ «پێش چەندین ساڵ ئەم مسوەدەیە هەیە، ئەوكاتە خوا لێخۆشبوو بەكر ئیسماعیل بڕیاردەری پەرلەمان بوو ئەندام بوو، نوسخەیەكی لەو مسوەدەیەی بۆم نارد كەچەند كەسانێك دایاننابوو بۆ ئەوەی ڕای خۆمی لەسەری بدەم، تائێستا لامان مایە كە باسی مافی هونەرمەندان و چەندین بابەتی كردووە، دواتر ناردمانەوە پەرلەمان و نازانم چی لێهات، پاش ماوەیەك سەرلەنوێ بابەتێكی لەم جۆرە گەڕاوە بەردەم پەرلەمان كە گوایە باسی ماف و خانەنشینی هونەرمەندان دەكات، كەواتە ئەو مسوەدەیە زۆر پێویستە ئێمەی هونەرمەندان زۆر بێبەشین لەمافەكانمان، هەندێك هونەرمەند هەیە لەماڵ كەوتووە و هەندێك نەساغە، بۆیە خانەنشینی زۆر پێویستە بۆ هونەرمەندان و دەبێ چاوێكی پێدابخشێنن، ئەمە لەهەموو جیهان هەیە و كاری پێدەكرێت بەس لای ئێمە نییە، پەرلەمان كەمتەرخەمە لەڕووی ئەوبابەتەوە، ئەوە ئیشی ئەوە ئەگەر نەیكا كێ دەیكات، بەڵام تا ئێستا هیچ دیارنییە من وەك خۆم چەندین جار بۆخانەنشینی داوام كردووە، بەڵام وەڵام دانەوە نەبووە.
دەمێكە لە پەرلەمان كۆتایی پێهاتووە
هونەرمەندی خاوەن ئەزموون حەمە ڕەئوف كەركوكی دەڵێت «ئەم بابەتە دەمێكە كۆتایی پێهاتووە لەپەرلەمان، پێموایە جێبەجێ ناكرێت، چونكە كاتی خۆی زۆر باسمان لێوە كردووە، پێمان خۆشە لەساڵی نوێدا داكۆكی لەمافی هونەرمەندان بكرێت و بكرێتە پرۆژە یاساییەك و بدرێتە پەرلەمان، هەرچەندە پێشتریش خراوەتە بەردەم پەرلەمان، بەڵام بەداخەوە وەڵامیان نەبووە. شتێكی باشە بتوانن لەساڵی نوێدا بخرێتە بواری جێبەجێكردن بۆئەوەی مافی هونەرمەندان پارێزراو بێت بەهەموو شێوەیەك.
پێنج ساڵە ئەم پڕۆژەیە هەیە
هەروەها هونەرمەند جەمال محەمەد ئەدیب سەرۆكی تیپی موزیكی دهۆك دەڵێ:
بەلێ دەم هاتیە و گەلەك بسەرڤە چوویە لدەمەكی دا ل سالا 2005 لسەر 2006 وەك پێزانینێن من ئەز بەشدار بوم دگەل چەند هونەرمەندەكێن دی چەند گفتوگو هات كرن. سەبارەت یاسایەك بهێتە دانان بو پاراستنا مافێ هونەرمەندان. 4 روژان ئەف روینشتنە هاتە كرن. گەلەك خال هاتنە شلوڤەكرن و بدیتنا من ژی هەمی ئەو خال دباش بوون بو هونەرمەندان. لێ هەتا ئەڤروكە من چ نە بێسیە ؟ وە بریار بو ئەوە خالێن هاتینە شرۆڤەكرن. رەوانەی سەروكاتیا ئەنجومەنێ وەزیران بیت و پاشان بو پەرلەمانێ كوردستانێ ژ بو پەسەند كرنێ بەداخەوە كو تا نوكە ڤەمایە. و لدور پێزانینێن من ژلایێ سەندیكا هونەرمەندێن كوردستانێ ڤە كو كار تێدا هاتیە كرن دڤی بابەتی دا كو رەنگە د قوناغا دوماهیێ دابیت. كو جهێ خوش حالیێ یە كو پەسەند بیت. بەلام ئەڤە (5) سالە ئەڤ پروژە ڤەمایە ئەز دێ پرسیارێ ژ هونەرمەندێن خودان خزمەتێن مەزن هەنە ئو ئەڤێن بەردەوام درازین یان نە ؟ دیسان یا پێتڤیە كو گەلەك پیتە ب بابەتی خانە نشینێ بهێتە دان. كو هەول پێ هاتیە دان لدویف زانیاریێت من نوكە ل وەزارەتا رەوشەنبیری و لاوانە. هیڤیدارین كو ئەو ژی سەربگریت. دیسان یاسایەك هاتبا دانان بو وان هونەرمەندێن ئەوێن خزمەتەكا مەزن هەی.
داوا دەكەم بەجدی خەمێكی لێ بخۆن
هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د سه‌‌باره‌ت به‌م پرسه‌ گرنگه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ڕای خۆی ده‌ربڕی و وتی: من هەر لەکاتی دەست بەکاربوونی کابینەی شەشەم نامەیەکم ئاڕاستەی کردن سەبارەت بەدەرکردنی یاسایەک بۆ داکۆکی کردن لەپاراستنی مافی هونەرمەندان بەگشتی، بەڵام زۆر بەداخەوە دیارە زۆر لایان مەبەست نەبوو ببپڕژێنە سەر کارێکی ئاوا گرنگ کە جێگای خۆشحاڵی توێژێکی پێشەنگی ئەم کۆمەڵگەیە بوو، بۆیە ئەم جارە لەڕێگای گۆڤاری گوڵانی خۆشەویست هەمان نامە ئاراستەی تەواوکەری ئەم کابینەیە دەکەم کە زۆر بەجددی خەمێک لەدەرکردنی یاسایەک بکات بۆ پاراستنی مافەکانمان، کە گومانم لەوەدا نییە ئەگەر کەسایەتێکی وەکو بەڕیز کاک نێچیرڤان بارزانی دەست بەکاربوو، ئەوا ئەمجارە ئاشناو دڵخۆشمان دەکات
Top