لەهەولێر ڕێز لە هونەرمەند(حاجی مەكی)نرا

لەهەولێر ڕێز لە هونەرمەند(حاجی مەكی)نرا
كاتژمێر 3 ی دوای نیوەڕۆ ڕێكەوتی 22/1/2012 بەڕێز (فەرهەنگ غەفور)بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەرو وەرزش و لاوانی هەولێر لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەرو شانۆ ئامادەی مەراسیمی ڕێزلێنان لەهونەرمەندی خاوەن ئەزموون (حاجی مەكی)ناسراو بە(عەلی یە فەنی)بووئەم ڕێزلێنانە كە (سەنتەری ڕۆشنبیری بەهرە) پی ی هەڵسابوو لەچەند پەیڤێكدا ژیانی ئەم كەڵە هونەرمەندەیان خستە ڕوو كە نزیكەی نیوسەدە لە بواری شانۆ و دراما و سینەمای كوردی خزمەتی كردووە، پاشان هونەرمەند سوپاسی سەرجەم ئامادەبووان و هونەرمەندانی كرد وە سوپاسی بێ پایانی خەڵكی هەولێری كرد كەلەوكاتەوەی نیشتەجێ ی ئەم شارە خۆشەویستە بووە بە ڕێزو خۆشەویستیەوە هاوكاری كراوە،دواتر لەلایەن جێگری پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنەری مەڵبەندی 3ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەرو وەرزش و لاوانی هەولێر و چەند لایەن و كەسانی تر دیاری و ڕێزلێنانیان بەخشی بە هونەرمەند...







ڕاگەیاندنی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری وهونەرو وەرزش ولاوانی هەولێر
Top