بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆكنووسانی هەولێر چاپدەكرێ
لە درێژەی چالاكییەكانی خۆیداو لە ئامادەكردنی عەبدولڕەحمان مەعروف دەزگای كەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرهەمهێنانی هونەری پڕۆژەی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆكنووسانی هەولێر بە ئەنجام دەگەیەنێ و داوا لە سەرجەم نووسەران دەكا كە C.Vیەكانیان بنێرن بۆ ئەوەی ناویان لە كتێبەكەدا هەبێت.
لە لێدوانێكی تایبەتدا عەبدوڵرەحمان مەعروف خاوەنی پرۆژەكەو ئامادەكاری كتێبی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆكنووسانی هەولێر وتی"ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی ئامادەكردن و كاركردنم لە كتێبی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆكنووسانی هەولێر و لە ماوەی رابردوودا بەشێكی ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ ئینسكلۆپیدیای هەولێر بڵاوكرایەوە، بەڵام لە ئێستادا سەرقاڵی كاركردنم بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردن و فراوانتركردنی پڕۆژەكەو لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەم كتێبە لەلایەن دەزگای كەڤاڵ چاپ و بڵاودەكرێتەوە".
عەبدوڵرەحمان مەعروف گوتیشی"لێرەوە داوا لە سەرجەم نووسەران و شاعیران و چیرۆكنووسانی هەولێر و نیشتەجێی هەولێر و ئەكادیمیستانی هەولێر ئەوانەی كە تێزەكانیان بەشێوەی كتێب چاپكردووە و ئەوانەی كتێبی چاپكراویان هەیە پەیوەندیم پێوە بكەن و C.Vیەكانیان بنێرن بۆ ئەوەی لەو كتێبە گرنگە مێژووییەدا ناویان هەبێ".
نووسەران و شاعیران و چیرۆكنووسان دەتوانن لەرێگای ئەم ناونیشانانەوە C.Vیەكانیان بنێرن:
یاخود
یاخود لەرێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنانە پەیوەندی بكەن
07504638541
07504566481