هال بێری بەقاچێكی شكاوەوە دەچێتە بازاڕ
ك لەكاتی ئەنجامدانی چەند كارێك لەئیسپانیا، خانمە ئەكتەری ئەمریكی هال بێری كەوتە خوارەوە و قاچی شكا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە ماوەیەك ون بێت لەبەر چاوان.
بەڵام بەم دواییە هال بێری لەگەڵ(نەهلا)ی كچیلە ڕۆژئاوای هۆڵیۆد بینران و لەقاچی ڕاستی پێڵاوێكی پلاستیكی تایبەتی لەپێ كردبوو و پێدەچوو كە قاچی خەریكە چاك دەبێتەوە، بەم دواییەش هال بێری مشتومڕێكی زۆری نایەوە كاتێك بۆ جاری سێیەم شووی بەئەكتەری فەرەنسی ئۆلییڤی ماتینیز كرد، دوای ئەوەی لەمیانەی فیلمی(زە دارك تاید) چاویان بەیەك كەوت و ماوەیەك پێوەندی خۆشەویستی لەنێوانیان هەبوو.
شایەنی گوتنە ئەمە سێیەم جارە هال بێری مێرد بكات، جاری یەكەم پێوەندی هاوسەری لەگەڵ دیڤید جاستینی یاریزانی تۆپی پێ هەبوو كە سێ ساڵ بەیەكەوە بوون و جاری دووەمیش لەگەڵ ئیریك بینیت كە پێوەندییەكەیان دوو ساڵ بەردەوام بوو.ی خانمە گۆرانی بێژی لوبنانی دۆمینیك حۆرانی دەدزن كەلەجۆری بەتلیە لەم بارەیەوە دۆمینیك گوتی»ئەو ئوتومبێلە دیاریەكی زۆر گران بەهایە كەلەلایەن هاوسەرەكەیەوە پێشكەشی كراوە بۆیە دزینی بوە هۆی خەمباری و مایەی نیگەرانی من،بەڵام بەپێی زانیاریەكان ئێستا ئوتومبێلەكە لە بەلجیكایە بۆئەم مەبەستەش بەنیازم سكاڵا لەدادگا تۆماربكەم،دۆمینیك ئەوەشی خستەروو كە نیگەرانە بەوەی ناتوانێ ئوتومبێلەكەی لەو كەسە بستێنێتەوە كەلەدزەكانی كریوەتەوە،دۆمینیك دزینی ئوتومبێلەكەی بۆ چاو و زار گەڕاندەوەو گوتی»ماوەیەكە هەست دەكەم خەڵك چاویان خستۆتە سەرمان و وازمان لێ ناهێنن،سەبارەت بەجوانیش دۆمینیك گوتی»زۆر كەس پێیان وایە من پشت بەجوانی ورووژاندن دەبەستم بۆ ئەوەی سەركەوتوو بم،بەڵام ئەمەش راست نیيە چونكە من خاوەن توانا و بەهرەی هونەریم».