ئوتومبێلەكەی دۆمینیك دەدزرێ

ئوتومبێلەكەی دۆمینیك دەدزرێ
چەند جەردەیەك لەشاری مۆنتی كارلۆ ئوتومبێلەكەی خانمە گۆرانی بێژی لوبنانی دۆمینیك حۆرانی دەدزن كەلەجۆری بەتلیە لەم بارەیەوە دۆمینیك گوتی»ئەو ئوتومبێلە دیاریەكی زۆر گران بەهایە كەلەلایەن هاوسەرەكەیەوە پێشكەشی كراوە بۆیە دزینی بوە هۆی خەمباری و مایەی نیگەرانی من،بەڵام بەپێی زانیاریەكان ئێستا ئوتومبێلەكە لە بەلجیكایە بۆئەم مەبەستەش بەنیازم سكاڵا لەدادگا تۆماربكەم،دۆمینیك ئەوەشی خستەروو كە نیگەرانە بەوەی ناتوانێ ئوتومبێلەكەی لەو كەسە بستێنێتەوە كەلەدزەكانی كریوەتەوە،دۆمینیك دزینی ئوتومبێلەكەی بۆ چاو و زار گەڕاندەوەو گوتی»ماوەیەكە هەست دەكەم خەڵك چاویان خستۆتە سەرمان و وازمان لێ ناهێنن،سەبارەت بەجوانیش دۆمینیك گوتی»زۆر كەس پێیان وایە من پشت بەجوانی ورووژاندن دەبەستم بۆ ئەوەی سەركەوتوو بم،بەڵام ئەمەش راست نیيە چونكە من خاوەن توانا و بەهرەی هونەریم».
Top