مێل گیبسۆن، روخساری ئه‌كته‌رێكی لێوه‌شاوه‌ی سینه‌مایی
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیرنا"، مێل گیبسۆن یه‌كێك له‌و ده‌گمه‌ن ئه‌كته‌رانه‌یه كه به هۆی هه‌بوونی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه، له ته‌مه‌نی كاریی پیشه‌گه‌رانه‌یدا رۆڵی جیاوازی له فیلمه وێستێرن، مێژوویی، پۆلیسی و درامه‌كاندا ئه‌زموونكردووه.
مێل جێرارد گیبسۆن رۆژی (3 كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 1956) له نیۆیۆرك له‌دایكبووه. باوكه ره‌چه‌ڵه‌ك ئوستوڕالییه‌كه‌ی كارمه‌ندی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه و دایكی ئایرلاندی _ ئه‌مه‌ریكایی بووه.
مێل كه شه‌شه‌مین منداڵی بنه‌ماڵه‌یه‌كی 13 كه‌سییه، ئه‌كته‌ریی له ئه‌نستیتوی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی نیوساوس وێڵزی سیدنی له ئوستوڕالیا ته‌واوكرد و یه‌كه‌مجار ساڵی 1977 به فیلمی شاری هاوینی هاتۆته نێو سینه‌ما.
به‌ڵام فیلمێك كه گیبسۆنی گه‌یانده ناوبانگ، فیلمی مه‌د مه‌كس (مه‌كسی شێت) بوو.
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م فیلمه ساڵی 1979 دروستكرا كه گیبسۆن رۆڵی سه‌ره‌كیی تێداگێڕا.
ئه‌م فیلمه ئوستوڕالییه كه له جۆری جاده‌یی _ خه‌یاڵی هه‌ژمار ده‌كرێت، به بودجه‌یه‌كی كه‌م دروستكرا و زۆریشی سه‌رنجی خه‌ڵك راكێشا و داهاته زۆره‌كه‌ی رێگه‌ی خۆشكرد بۆ دروستكرانی به‌شی دووه‌م.
دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌م فیلمه رۆڵگێڕان له فیلمی گالیپولی (1981)، رێگه‌ی بۆ گیبسۆن خۆشكرد پێی بكرێته‌وه بۆ هۆلیوود.
خولی مه‌ترسیداری ژیان له ده‌رهێنانی پیتێر ڤیێر به یه‌كێك له باشترین رۆڵگێڕانه‌كانی هه‌ژمار ده‌كرێت.
زنجیره فیلمه پڕفرۆشه‌كانی چه‌كی كوشنده، گیبسۆنی كرده ئه‌ستێره‌یه‌كی داهاتهێنه‌ر بۆ هۆلیوود و پاره‌ی زۆریشی بۆ ئه‌م ئه‌كته‌ره به‌دواوه‌بوو.
مێل له‌م فیلمه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نی گلاوێری ره‌شپێست جوتێكی باشی هونه‌رییان دروستكرد كه رووكه‌شێكی كۆمیدییان به رووداوه پۆلیسییه‌كان به‌خشی.
داهاتی زۆری فیلمه‌كه زه‌مینه‌ی بۆ دروستكرانی به‌شه‌كانی دیكه ئاماده‌كرد و گیبسۆنی كرد به یه‌كێك له پڕداهاتترین ئه‌كته‌ركانی ساڵانی 1990 له هۆلیوود.
به‌ڵام مێل وێڕای ئه‌مجۆره فیلمانه، له جۆرێكی دیكه‌شدا رۆڵیگێڕا. بۆ نموونه فیلمی هه‌ملێت یه‌كێك له فیلمه جیاوازه‌كانه.
به‌ڵام هه‌وڵدانی گیبسۆن بۆ خوڵقاندنی هه‌ملێتێكی به‌هێز بێئه‌نجام مایه‌وه و ئه‌م رۆڵگێڕانه‌ی له ده‌سته‌ی لاوازترین فیلمه‌كانی هه‌ملێتدا تۆماركرا.
گیبسۆن ساڵی 1993 بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر كورسیی ده‌رهێنه‌ری دانیشت و فیلمی پیاوی بێڕوخساری دروستكرد كه تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنیشی وه‌ده‌ستهێنا.
فیلمه‌كه باسی كوڕێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵانه كه بۆ ناونووسین له‌قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربازیی كێشه‌ی هه‌یه و بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كه‌ی ده‌چێته سۆراغی كه‌سێك به‌ناوی مه‌ك لێئۆد (ئه‌م كابرایه له رووداوێكدا روخساری شێوه‌یه‌كی ترسناكی وه‌رگرتووه)، دوای ئه‌م سه‌ردانه دۆستایه‌تییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا دروست ده‌بێت.
فیلمی ماوریك له ده‌رهێنانی ریچارد دانێر یه‌كه‌م ئه‌زموونی گیبسۆنه له ژانری وێستێرندا، كه هه‌ڵبه‌ت چه‌ند ده‌مارێكی كۆمیدیاشی تێدایه.
ئه‌م فیلمه كه هه‌موو هێما دیاره‌كانی سینه‌مای وێستێرنی تێدا له‌به‌رچاو گیراوه، زۆری خۆشی وچێژ به بینه‌رانی به‌خشیوه و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه داهاتێكی باشی وه‌ده‌ستهێنا.
دوو ساڵ دواتر واته ساڵی 1995، گیبسۆن دووه‌مین به‌رهه‌می خۆی ده‌رهێنا كه ناوی دڵئازایه. ئه‌م فیلمه هه‌م له لایه‌ن بینه‌ران و هه‌م ره‌خنه‌گرانه‌وه پێشوازییه‌كی شایانی لێكرا.
دڵئازا فیلمێكی قاره‌مانانه‌یه كه له‌سه‌ر ته‌وه‌ری كه‌سایه‌تییه‌ك به‌ناوی ویلیا‌م دالاس ده‌سوڕێته‌وه كه له سه‌ده‌ی سێزده‌یه‌مدا له‌دژی ده‌سه‌ڵاتداریی به‌ریتانییه‌كان شوڕش ده‌كات و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌م فیلمه له روانگه‌ی ته‌كنیكییه‌وه كوالیتییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، به جۆرێك كه سه‌رنجی ئه‌ندامانی ئه‌كادیمیای ئۆسكاری بۆلای خۆی راكێشا و چه‌ندین ئۆسكاریان به‌م فیلمه به‌ڕه‌وا بینیی، كه ئۆسكاری باشترین فیلم و ده‌رهێنان دوو له‌و خه‌ڵاتانه بوون.
له‌م ده ساڵه‌ی دواییدا گیبسۆن زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ده‌رهێنان چڕكردۆته‌وه و تاڕاده‌یه‌ك له رۆڵگێڕان كشاوه‌ته‌وه.
نه‌هامه‌تییه‌كانی مه‌سیح، ئاپۆكالیپتۆ، لێواری تاریكی، به‌رچاوترین به‌رهه‌م دروستكراوه‌كانی بوونه له‌م مه‌ودای زه‌مانییه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌دا، كه ته‌نیا له لێواری تاریكی‌دا رۆڵی سه‌ره‌كیی گێڕاوه جیا له كاری ده‌رهێنانی فیلمه‌كه.
نه‌هامه‌تییه‌كانی مه‌سیح به‌رهه‌مێكی به‌هێزه، كه باسی رۆژانی كۆتایی ژیانی مه‌سیح ده‌كات و به شێوازێكی زۆریش شاره‌زایانه چیرۆكه‌كه‌ی گێڕدراوه‌ته‌وه.
ئه‌م فیلمه كه پێشوازیی گه‌رمی بینه‌ران و ره‌خنه‌گرانی به‌دواوه‌بوو، له لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی جوله‌كه‌وه ره‌خنه‌ی توندی لێ‌گیرا. به‌ڵام وێڕای ئه‌و فشارانه‌ی كه هه‌وڵدان بوو بۆ نمایشنه‌كرانی فیلمه‌كه له زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وڕوپایی، فیلمه‌كه هه‌ر نمایشكرا و داهاتی سه‌سوڕهێنه‌ری 600 ملیۆن دۆلاریی وه‌ده‌ستهێنا.
مێل گیبسۆن فیلمی ئاپۆكالیپتۆی له نێو نه‌ته‌وه‌ی مایاكاندا دروستكرد و له نێو جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی توند و چه‌قبه‌ستودا چیرۆكێكی ئه‌وینداریی خوڵقاند.
گیبسۆن له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌دا، ریتمێكی قاره‌مانانه‌ی ئاوێته‌ی ریتمێكی توند و دڕندانه كرد، كه بینه‌رانی فیلمه‌كه په‌سندیانكرد.
راوه‌دوونانه هه‌ناسه‌بڕه‌كانی كاراكته‌ره‌كانی نێو فیلمه‌كه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر باش دروستكراون كه تا ماوه‌یه‌كی زۆر له زه‌ین و مێشكی بینه‌راندا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌م فیلمه كه له دارستانه‌كانی ویلایه‌تی ڤێراكروزی مه‌كزیك وێنه‌یگیراوه، له‌به‌رامبه‌ر بودجه 40 ملیۆن دۆلارییه‌كه‌ی، رووبه‌ڕووبووی داهاتێكی سێ ئه‌وه‌نده بوویه‌وه.
گیبسۆن له‌م سێ ساڵه‌ی دواییدا به دوو فیلمی لێواری تاریكی و سه‌گی ئاوی (له ده‌رهێنانی جودی فه‌ستێر)، سه‌ركه‌وتنێكی رێژه‌یی له گه‌ڕانه‌وه بۆ پیشه‌ی ئه‌كته‌ریی وه‌ده‌ستهێناوه.
فیلمی سه‌گی ئاوی به باشترین رۆڵگێڕانی گیبسۆن له‌م 10 ساڵه‌ی دوایی هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش جێگه‌ی باسه كه وه‌كو دوبلۆر له فیلمی مێری و مه‌كسدا رۆڵیگێڕاوه و ئه‌وه‌ش ده‌ریخست كه له‌م بواره‌ش ده‌توانێت سه‌ركه‌وێت.