تۆ بڵێی گۆرانییەك، (نانسی) و (كریستاڵ) كۆ بكاتەوە?
(كریستاڵ) سەبارەت بەو دیدارەی لەگەڵ (نانسی عەجرەم)ـدا كردوویەتی بۆ "هەولێر" گوتی: "لە بەیەكگەییشتنم لەگەڵ نانسی دا، جگە لەوەی ئەلبوومێكی گۆرانییەكانی خۆمم پێشكەشكرد، كە زۆر خۆشحاڵ بوو، باسمان لەوە كرد كە چۆن بتوانین لە داهاتوودا كارێكی هونەریی بە یەكەوە بكەین، كە لە كاتێكدا من وەك هونەرمەندێك زۆر سەرسامم بەو خانمەهونەرمەندە لوبنانییە و خۆشم دەوێت، بۆیە نەمتوانی جێیبهێڵم تا بەڕێكخستنیشی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ڕۆییشتنەوەی، بۆیە ئەویش بەمە زۆر دڵخۆشبوو."
گوتیشی: "هەر كاتێك كاری پڕۆژەكەمان دەستی پێكرد، ئەوكات هەموو میدیاكان ئاگادار دەكەینەوە."
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە، لە كۆنسێرتەكەی (نانسی)ـدا، گۆرانیبێژ (كریستاڵ) دیارییەكی پێشكەش كرد و، سەرسامی خۆیشی بۆ ئەو گۆرانیبێژە نیشاندا.