(دیمی مۆر) بۆ هۆلیوود دەگەڕێتەوە

(دیمی مۆر) بۆ هۆلیوود دەگەڕێتەوە
بە پێی هەواڵێكی گۆڤاری سینەمایی “هۆلیوود رێپۆرتر”، خانمەئەكتەری بەناووبانگی هۆلیوود (دێمی مۆر) لە دوای ماوەیەكی دوور درێژ دووركەوتنەوە لە سینەما، بەوە ڕازی بووە كە بەشداری لە فیلمێكی دەرهێنەری ناسراوی ژنی هۆلیوود (لیندا لاولاك)ـدا بكات.

ئەو فیلمە بڕیاروایە كە لەسەر بنەمای ژیانی پڕ لە هەرا و هۆریای چالاكەوانی كۆمەڵایەتی و فێمێنیستی ئەمەریكایی (گلۆریا ستێنێم) درووست بكرێت.

هەر ئەو گۆڤارە ئاماژەی بەوە كردووە، كە پێدەچێت ئەو فیلمە نوێیەی (لیندا لاولاك) مشتومڕێكی زۆر لە ناو پارێزەرانی مافی ئافرەتان، فیمێنیستە توندڕەوەكان و هەروەها ناوەندەكانی هونەرییدا درووست بكات، ئەوەیش زۆرتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە باس لە هەندێك لایەنی شاراوەی ژیانی ئەو ئافرەتە فیمێنیستە دەكرێت، كە بۆ یەكەم جارە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكرێت. فیلمەكەی (لاولاك) بۆ كەسانی سەرەوەی 18 ساڵ ئامادە دەكرێت و، بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری كۆمپانیای فیلمسازی “درێم وركز”، بە یەكێك لە سێكسی ترین و كراوەترین فیلمەكانی هەموو مێژووی هۆلیوود هەژمار دەكرێت و، هەر ئەوەیش پێی دەچێت هۆكارێكی دیكە بێت، بۆ ئەوەی كە لە لایەن هەندێك گرووپیی ئایینی و كۆمەڵایەتییەوە دژایەتی بكرێت.

جێگەی ئاماژەپێكردنە كە كۆمەڵێك ئەكتەری ناسراوی دیكەی هۆلیوود هەروەك (كریس نۆت)، (جێمس فرانكۆ)، (شارۆن ستۆن)، (بابی كاناڤال) و (جۆنۆ تێمپل) بەشداری لە فیلمەكەدا دەكەن.
Top