(فایفەر) بەشداری لە بەرهەمێكی (بۆرتن)ـدا دەكات
بە پێی هەواڵی (ئێمپایەر ئۆنلاین) جگە لە ئەكتەر (میشێل فایفەر)، دەرهێنەری ناوداری هۆلیوود (تیم بێرتۆن) داوای لە (هلێنا بۆنهام كارتەر)ـیش كردووە، بۆ ئەوەی لەو فیلمەدا ڕۆڵ بگێڕێت.
(میشێل فایفەر) بەرلەو داوایە بەشداری لە فیلمی سینەمایی “Cat Woman” ـدا كرد بوو، كە بە هەمان شێوە (تیم بۆرتن) كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دابوو، هەروەها بڕیار وایە (فایفەر) لەو بەرهەمەدا ڕۆڵی كەسایەتی (ئێلیزابێس كالێنز)ـی كاراكتەری سەرەكیی ئەو فیلمە بگێڕێت و لە بەرانبەریشدا (جۆنی دیپ)ـی گەورە ئەكتەری هۆڵیوود كە لە چەندین پرۆژەی سینەمایی (تیم بۆرتن)ـدا كاری كردووە، لە نوێترین بەرهەمیدا ئەو ئەكتەرە ڕۆڵی سەرەكیی دەگێڕێت.
بۆ ئەكتەرانی دیكەی بەشداربوو لەو پرۆژەیەدا، دەتوانین ئاماژە بە (ئێوا گرین)، (جاكی ئێرل هێلی) و (بلا هیس كۆت) بدەین.
شایانی ئاماژەیە كە كاری وێنەگرتن بۆ ئەو پرۆژە سینەماییە لە مانگی ئاپریل دەست پێ دەكات.