هونه‌رمه‌ند سه‌باح شێخانی كۆچی دواییكرد
هونه‌رمه‌ند سه‌باح شێخانی له ساڵی 1970 له شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه، له ساڵی 1991 ه‌وه ئاواره‌ی شاری سلێمانی بووه‌و ژه‌نیارێكی به‌توانای ئامێری عود بوو.
شێخانی یه‌كێكبوو له دامه‌زرێنه‌رانی تیپی مۆسیقای فۆلكلۆری كورد، خاوه‌نی ده‌یان ئاوازی مۆسیقا‌و گۆرانی بوو بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئاوازی دانابوو بۆ شانۆگه‌ریی و دراماكان.
سه‌رپه‌رشتیی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی ده‌كرد.
له دوای رزگاركردنی كه‌ركوكه‌وه ده‌ستبه‌جێ گه‌ڕایه‌وه شاره‌كه‌ی و له‌وێش درێژه‌ی به كاروانی هونه‌ریی خۆی دا.