خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار ئیتر له هۆڵی كۆداكی لۆس ئانجلێس پێشكه‌ش ناكرێن
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "ئیسنا"، به‌ڕێوه‌به‌رانی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار به نیازن ناودارترین و پڕبینه‌رترین رێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی فیلمی جیهان له شوێنی ئیستای بگوازنه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌كادیمیای ئۆسكار دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له حه‌فته‌ی رابردوودا، به فه‌رمی به خاوه‌نه‌كانی هۆڵی شانۆیی كۆداكیان راگه‌یاند كه دوای هه‌شتا و پێنجه‌مین خولی ئۆسكار له ساڵی2013ـدا ، رێوڕه‌سمی ئه‌م خه‌ڵاته گرنگ و ناوداره ده‌گوازنه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
رێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار له ساڵی 2002 به‌دواوه له‌هۆڵی كۆداك به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام گرێبه‌ستی نێوان ئه‌كادیمیا و ده‌سته‌ی خاوه‌ندارانی هۆڵه‌كه، ساڵی 2013 كۆتایی پێدێت.
ساڵۆنی كۆداكی لۆس ئانجلێس كه هۆڵێكی شانۆییه، نزیك به 3400 كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت و گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانی شانۆی هه‌یه له ئه‌مه‌ریكادا. ئه‌م هۆڵه ساڵی 2001 به ده‌ستی گروپی ئه‌ندازیاریی جیهانیی راكول به راوێژكاریی مه‌زنترین دیزاینه‌ره‌كانی جیهان و به بودجه‌یه‌كی 100 ملیۆن دۆلاریی دروستكرا و پێشكه‌وتووترین سیسته‌مه‌كانی ده‌نگ و رووناكیی تێدا دانراوه.
رێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری 2012 رۆژی (26 شوبات / فه‌برایه‌ر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مساڵ بیلی كریستال، پێشكه‌شكاری كۆنه‌كار و رووگه‌شی ئه‌مه‌ریكایی رێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.