شەزا : هیوادارم كارەكانم جێگەی بایەخی كورد بێت
گۆرانیبێژی عێراقی شەزا حەسون لەستار ئەكادیمی 4 هونەرەكەی روون كردەوە، توانی بەدەنگە بەسۆزەكەی گەلانی عێراق لە هونەرەكەیدا كۆ بكاتەوە، سەرەڕای ئەو بەربڵاوییەی كە زۆر ئازاریان پێ چێژت، شەزا ئەمڕۆ توانی خۆی لەمەیدانی هونەری لە نێوان گۆرانیبێژە رەسەنەكان دەربخات، هەموو هەوڵێك دەدا بۆ گەیشتن بە لوتكە، هەرچەندە ئێستا لەسەرەتا رێگایە، گۆڤاری گوڵان بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوون خوێنەری كورد بەم هونەرمەندە ئەم دیمانەیەی خوارەوەی لەگەڵ سازدا.
*سەرەتا پیرۆزبایی دەرچوونی ئەلبومی (وجه ثانی)ی لێدەكەین.
- سوپاستان دەكەم هیوادارم كە جێگەی سەرنجتان بێت
*لەبەر چ ئەو ناونیشانە هەڵبژارد (وجه ثانی) واته روویه‌كی تر؟
-ئەو گۆرانیانەی كە ئەلبومەكە لەخۆی دەگرێ روویەكی تری هەیە، جیاوازە لەگەڵ ئەوانەی ئەمڕۆ لەمەیدانی هونەری هەن، كە گوێگری عەرەب لەمێژە لەگەڵی ئاشنایە، بەدووبارە كردنەوەیان، بەم كارەم دەرم خستووە كە هونەری رەسەن هێشتاش هەر گوێگری خۆی و ئەگەر نوێ بكرێنەوە گیانێكی نوێی پێدەبەخشرێت.
* ئامانج لەو ئەلبوومە ناردنی پەیامێكی دیاریكراو بوو بۆ كەسێك؟
- بەپێكەنینەوە هیچ رۆژێك گۆرانییەك هەڵنابژێرم ئەگەر پەیامێكی تایبەت نەگەیەنێ، ئامانجی یەكەم و كۆتاییم ئەوەیە كە لەبیری باشی جەماەرەكەم بم ئەوەی كە هەردەم شایەنی باشترینە.
* رووی دووەم بۆ شەزا چییە كە جەماوەرەكەی نایزانن؟
- من مرۆڤێكی سادەم ڕكم لە ساختەكاری و دوڕووییە، بەكورتی ژیانم كتێبێكی كراوە زۆر دوورە لە نهێنی.
* بۆچی هه‌ڵبژاردنی ئه‌لبومه‌كه‌ت 100%خه‌لیجیه؟
- ئه‌لبومه‌كه عیراقی _خه‌لیجی به‌شداریم تییدا كردووه، له‌گەڵ گرنگترین گۆرانیبیژه‌كان، شاعیره‌كان و میوزیكژه‌نه‌كان، پێم‌خۆش بوو له یه‌كه‌م ئه‌لبومم زاراوه‌ی خه‌لیجی پێشكه‌ش بكه‌م كه ئیتمام بۆی هه‌یه و له خوێنم ده‌ڕوا؟
*بیرناكه‌یه‌وه كه تامێكی لوبنانی له‌گۆرانییەكانت هه‌یه ؟
- نه‌خیر گۆرانی لوبنانیم پیشكه‌ش كردووه،به‌ڵام به‌راستی ئه‌وجاره بیرم لێ نە‌كردەوه، بێگو‌مان كاره‌كانی داهاتووم هه‌مه‌ره‌نگ ده‌بێ.
- بۆ له‌كاتی گوێگرتن له‌م ئه‌لبوومه گوێگر هه‌ست به‌خه‌م ده‌كات؟
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه ئه‌و ره‌خنه‌یه‌م رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، بە پێچه‌وانه‌وه واهه‌ست ده‌كه‌م زۆر گۆرانی خۆشی تێدایه بۆنموونه :خلیك هنا،شاعلها،علاالدین،خلوه
* بۆ ئه‌سپ و ئافره‌تت له ئه‌لبومه‌كه‌تدا هه‌ڵبژارد؟
- ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌م له به‌رگی ئه‌لبوومه‌كه‌م وه‌رگیراوه كه له ته‌نیشتمه‌وه ئه‌سپێك هه‌یه ته‌عبیر له شهامه‌و نخوه ده‌كات، كه‌س نكۆڵی له‌وه ناكا زۆر به ئه‌سپ سواری به‌ناوبانگین؟
*چی وای لێكردی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رۆتانا به‌رده‌وام بی له‌كاركردن؟
- چونكه كۆمپانیای ناوبراو به‌مامۆستا سالم هندی پێشكه‌وتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م كۆمپانیایه زۆر به‌ڕێزه و باشه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ.
*كه به كچه به‌نازه‌كه‌ی رۆتانا بانگت بكه‌ن ده‌ڵێ چی؟
- (به پێكه‌نیه‌نه‌وه) ئه‌وه‌م پێ بگوترێ و شه‌رمیش ناكه‌م.
*به‌شداریت له زنجیره‌یه‌ك كردبوو عیراقی _سوری_میسری كه له‌شاشه‌ی به‌غدادیه په‌خش كرا بۆ ئه‌م تاقیكردنه‌وه دووباره‌ی ناكه‌یه‌وه؟
- گرنگیدانی ئه‌مڕۆم له‌بواری گۆرانییه به‌ڵام نكۆڵی ناكه‌م ئه‌و بیرۆكه‌یه هه‌یه، كه‌چی ئێستا دواخراوه له‌به‌ر سه‌رقاڵی زۆرم، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم كه ته‌مسیل زۆر كاتی ده‌وێ پێویسته، كاتی بۆ بهێڵمه‌وه، كه‌متر نه‌بێ له 3 مانگ، ئه‌وكاته‌شم نییه.
* له‌گه‌ل داگیركردنی هونه‌رمه‌ند دای؟
- بێگو‌مان نه‌خێر، هونه‌رمه‌ندیش مرۆڤه سه‌ربه‌خۆیی بیری و ده‌ربڕینی هه‌یه كه‌س ناتوانێ نكۆڵی لێ بكا كه هونه‌رمه‌ند هی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی.
• له پشت هه‌موو كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو پاڵپشتێك هه‌یه، شه‌زا حه‌سون كێ هانده‌ریه‌تی؟
- گرووپێكی سه‌ركه‌وتوو كه به‌رده‌وام ئه‌وكاتانه‌ی پێویستیم پێیانه ئاماده‌ن.
• چۆن له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی پێشكه‌وتن ده‌جووڵێیه‌وه؟
- هیچ ئاگاداركرنه‌وه‌یه‌كیان ناده‌مێ من سه‌رقاڵی كاره‌كانم و ئاهه‌نگه‌كانی خۆمم و كاتی ئه‌وه‌م نییه گوێیان لێبگرم.
• كه‌ی شه‌زا هه‌ست ده‌كات ئافره‌تێكی لاواز‌و بێهیزه؟
- ئه‌و كاته‌ی دڵم لێ نادات.
• چ په‌یامێكت بۆ گه‌لی كورد هه‌یه؟
- زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م، هیوادارم كاره‌كانم جێگای ره‌زامه‌ندیان بێت، له‌م نزیكانه سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌م.
• دوایین كاری هونه‌ریت؟
گۆرانی (من‌و الما عنده ماضي) م كلیپ كردووه، هۆنراوه‌ی كازم سعدیه و ئاوازی حاتم عراقیه_له‌ماوه‌ی دوو رۆژ له دوبه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر یاسر یاسری تۆمارم كردووه، ئه‌و گۆرانییه‌ش له‌به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای رۆتانایه.