گلاره ده‌یه‌وێ هونه‌ر و فیزیا ئاوێته‌ی یه‌ك بكات
یه‌كێكه له ژه‌نیار و ئه‌ندامه دیار و به‌رچاوه‌كانی گرووپی بێسارانی، كه به ده‌ست و په‌نجه‌كانی ده‌نگێكی خۆشتر ده‌به‌خشێته تهنبوورهكهی. ئه‌و هونه‌رمه‌نده خوێندنه‌كه‌ی له بواری فیزیایه، بۆیه رای وایه فیزیا و هونه‌ر به‌تایبه‌تیش هونه‌ری گۆرانیبێژی پێوه‌ندییه‌كی توكمهیان هه‌یه. بۆیه به نیازه ماسته‌رنامه‌كه‌ی له بواره‌ی پێوه‌ندی فیزیا و هونه‌ر بێت، له دیدارێكی كورتدا به‌م شێوه‌یه به‌رسڤی چه‌ند پرسیارێكی گۆڤاری گوڵانی دایه‌وه.
* وه‌ك كچێك كه له‌گه‌ڵ گرووپی بێسارانیت هه‌ست به چی ده‌كه‌ی ؟
- ئه‌ندامانی گرووپ به پێی ئاست و توانایان له گرووپ وه‌رده‌گیرێن نه‌ك به پێی ره‌گه‌ز، به‌ڵام كه‌ش و هه‌وای گرووپ و شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌وشت به‌رزی به‌رپرسی گرووپ و ئه‌و رێزه‌ی بۆ ئه‌ندامانی گرووپ هه‌یه‌تی وایكردووه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌بنه ئه‌ندامی گرووپ درێژه به كاریان بده‌ن و له‌م گرووپه بمێنین، هه‌ست به خوشحاڵی و شانازی ده‌كه‌م كه تاوه‌كو ئێستا توانیومه له گروپی بیسارانی وه‌كو ژه‌نیارێك خزمه‌تی مۆسیقای ره‌سه‌نی كوردی بكه‌م.
* چه‌ند ئامێر ده‌ژه‌نی؟
- تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا ئامێری ته‌نبوور ده‌ژه‌نم.
* پێتوایه وه‌ك گروپی بێسارانی توانیوتانه خزمه‌تێك به هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی بكه‌ن؟
-مۆسیقا ناسنامه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه، بۆیه ئێمه‌ی كورد كه ساڵەهای ساڵه له پێناوی مانه‌وه‌ی زمان و كەلتورمان شۆڕش ده‌كه‌ین و ئێستا به‌شێك له خاكمان ئازاد كراوه و ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی فراوان كار له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین. بۆیه زۆر پێویسته به ئامێری كوردی خزمه‌تی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی كوردی بكه‌ین. ته‌نبوور وه‌كو كۆنترین ئامێری مۆسیقای كوردی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و به شانازییه‌وه ده‌توانم بڵێم ئامێریكی ته‌واو كوردییه، بۆیه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی گرووپی بێسارانی ئاشنا كردنی جه‌ماوه‌ر و هه‌وڵدانه بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌ندامی شاره‌زا، چ له ژه‌نینی ئامێره‌كان و چ له مێژووی مۆسیقای كوردی، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی كاری هونه‌ری تازه له سه‌ر بنه‌مای مۆسیقای ره‌سه‌نی كوردیه‌وه به هه‌موو توانا‌مان كار بۆ ئه‌م ئامانجه ده‌كه‌ین. به‌ڵام تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بین، وه‌ڵامه‌كه‌ی لای جه‌ماوه‌ره.
* بیستوومانه خه‌ریكی خوێندنی ماسته‌ری، ئایا خوێندنهكهشت هه‌ر له بواری موزیكه؟
- من له به‌شی فیزیا درێژه به خوێندنم ده‌ده‌م، مۆسیقا پێوه‌ندی به فیزیاوە هه‌یه، من خۆم حه‌زم ده‌كرد بۆ خوێندنی ماسته‌ر له بواری فیزیای مۆسیقا درێژه به خوێندنم بده‌م، كه پێوه‌ندی له نێوان هه‌ردوو زانستهكهدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م پسپۆرییه له به‌شه‌كه‌م نییه بۆیه پسپۆری دیكه له بواری فیزیا هه‌ڵده‌بژێرم.
* حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكاریتان ده‌كه‌ن؟
- له ساڵی 2008 ده‌ستمان به چالاكییه هونه‌رییه‌كانی خۆمان كردووه و چه‌ندین كۆنسێرتمان له كوردستان هه‌بووه و یه‌كجاریش له فیستیڤاڵی فاس(له وڵاتی مه‌غریب) به‌شداریمان كردووه. له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وی له لایه‌ن هیچ ده‌زگایه‌ك پاڵپشتی نه‌كراوین. به‌ڵام نه‌بوونی ئیمكانیاتی ماددی تا ئێستا نه‌یتوانیوه ببێته كۆسپ له رێگاماندا و به ته‌واوی دوورمان بخاته‌وه له كاره‌كانمان و تا ئه‌و شوێنه‌ی پێمان كراوه.
توانیومانه درێژه به كاره‌كانمان بده‌ین.
*جگه له ژه‌نینی ئامێری موزیك گۆرانیش ناڵێی؟
- نه‌خیر، تاوه كو ئێستا هه‌ر وه‌کو ژه‌نیار به‌شداریم کردووه.