تیرۆن بە سوور سەرنجڕاكێشە

تیرۆن بە سوور سەرنجڕاكێشە
لەكاتی ئامادەبوونی لە یەكەم نمایشی فیلمە نوێیەكەی Young Adult»، چارلز تیرۆنی خانمە ئەكتەری بە رەگەز ئەفریقی بەشێوەیەكی زۆر سەرنجڕاكێش دەركەوت. تیرۆن كە لەم فیلمەدا رۆڵی كچە نووسەری گەنج مافیس گرای دەبینێت بەتایبەتی لایەنە كۆمیدییەكەی ئەو كەسایەتییە بە جلوبەرگێكی سوور ئامادە بوو كە سەرنجی زوومی كامێرا و ئامادەبووانی بەشێوەیەكی زۆر بۆ لای خۆی راكێشا و بوو بە پڕوپاگەندەیەكی زیاتر بۆ فیلمەكە، شایەنی وتنە ئەم فیلمە بە یەكێك لە فیلمە زۆر سەركەوتووەكانی تیرۆن دادەنرێت و لە ئێستاوە و دوای یەكەم نمایشی، رەخنەگرانی سینەما لە هۆڵیۆد ستایشی تیرۆن دەكەن و پێشبینی دەكرێت ببێت بە یەكێك لە فیلمە پاڵێوراوەكانی ئۆسكار.
Top