پاریس دراوسێكانی بێزار كردووە
میوانەكانی پاریس كۆڵانەكەیان بە ئۆتۆمبیلەكانیان داخستبوو و هیچ شوێنێك بۆ دراوسێكانی نەما بوو كە ئۆتۆمبیلەكانیان رابگرن و هەندێكیان زیاتر لە نیو كاتژمێر چاوەڕێی هاتنە دەرەوەی میوانەكان بوون، بۆیە بێزار بوون لەم كارەی پاریس و ناڕەزایی خۆیان لەم بارەوە دەربڕی، تەنانەت هەندێكیان بە ئاشكراپێیان گوت كە هیواخوازن ئەو شوێنە جێ بهێڵێت بۆ ئەوەی بحەسێنەوە لە دەست ئەم كارانەی.