گاگا دەترسێ وەك دیانا بكوژرێ

گاگا دەترسێ وەك دیانا بكوژرێ
كچە گۆرانیبێژی ئەمریكی لەیدی گاگا ترسی ئەوەی هەیە چارەنووسی وەكو شازادە دیانای لێ بێت و بكوژرێت.
رۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی رایگەیاند لە بواری مۆسیقای پۆپدا گاگا خۆی بە كۆپی شازادە دیانا دەزانێت،، لەم بارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە گاگا بە رۆژنامەی ناوبراوی راگەیاندووە: گاگا هەمیشە باس لە شازادە دیانا دەكات و هەر شتێك دەربارە ژیانی دیانا هەبێت دەيخوێنێتەوە و زانیاری لەسەر پەیدا دەكات و بە ئاشكراش دەڵێ من دیانای سەدەی بیست و یەكەمم، یان كۆپییەكی ئەوم و بڕیارمداوە گۆرانییەكی تایبەت دەربارەی شازادە دیانا بڵاوبكەمەوە. رۆژنامەكە زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەڕوا و دەنووسێ: گاگا زۆر جار پێمان دەڵێ كەوا خەونی وا دەبینێت كە پێی وایە بە هەمان شێوەی دیانا كۆتایی بە ژیانی دێت و ترسێكی زۆری لەوە هەیە كە ناوبانگی دەبێتە هۆی كوشتنی.
Top