كاترین: هۆڵیۆد بەرامبەر بە یارانی زۆر بێ وەفایە

كاترین: هۆڵیۆد بەرامبەر بە یارانی زۆر بێ وەفایە
خانمە ئەكتەری ناوداری فەرەنسی كاترین دینۆفی تەمەن 68 ساڵ رایگەیاند: سینەمای ئەمریكی زۆر بێ وەفا و بێ ئەمە بەرامبەر بەو ئەكتەرانەی كە بە تەمەندا دەچن.
كاترین كە بە یەكێك لە ئەكتەرە جوان و سەرنجڕاكێشەكانی ساڵانی حەفتاكان دادەنرێت، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (لۆباریزیان)ی فەرەنسی وتی: كاتێك ئەكتەر سیمای تێكدەچێت و بەرەو پیری دەڕوات، لە سینەمای ئەمەریكی هیچ رۆڵێكی پێ نادرێت، كەچی لە سینەمای ئەوروپی بە گشتی و فەرەنسی بەتایبەتی رێز لە مێژووی ئەستێرەكانی خۆیان دەگرن بە بەرهەمهێنانی فیلمی لەو جۆرە كە لەگەڵ تەمەنیان بگونجێت.
كاترین زیاتر وتی: كاتێك هونەرمەند پیر دەبێت لە هۆڵیۆد زۆر زەحمەتە ئەكتەرێك بتوانێت رۆڵێك بدۆزێتەوە، چونكە رۆڵەكان زیاتر بۆ لاوانە بەتایبەتی ئەوانەی لە رووی جەستەییەوە بەهێزن یاخود كچ و كوڕە ناسك و جوانەكان و پیرەكانیش فەرامۆش دەكرێن.
Top