مایلی: پێویستە كچان خۆیان لە كۆمەڵگادا بدۆزنەوە

مایلی: پێویستە كچان خۆیان لە كۆمەڵگادا بدۆزنەوە
كچە گۆرانیبێژی مایلی سایرس هەوڵ دەدات وێنەی خۆی لە منداڵییەوە بگۆڕێت بۆ كچێكی پێگەیشتوو و بە توانا كە پشت بە خۆی ببەستێت.
لەم بارەیەوە سایرۆس دەڵێ: من یەكێكم لەو كچانەی كە هەوڵ دەدەم شارەزاییەكی تەواوم هەبێت دەربارەی هەموو لایەنەكانی ژیانی خۆم بە جۆرێك كە شارەزا بم لە دەوروبەر و بتوانم پشت بەخۆم ببەستم لە هەڵسوكەوت و رەفتارەكاندا بەتایبەتی ئەوەی پێوەندی بە خۆشەویستییەوە هەیە، چونكە بەشێكی گرنگی ژیانی هەر كەسێك بریتییە لە چۆنیەتی دەستیشانكردنی هاوسەری ژیان، یان ئەو كەسەی خۆشی بوێت بە جۆرێك لە دواڕۆژدا تووشی گرفت و كێشە نەبێت، بۆیە پێویستە كچان خۆیان لەمبارەیە هەوڵ بدەن پشت بە خۆیان ببەستن و خۆیان لە كۆمەڵگادا بدۆزنەوە.
Top