(شه‌هێن جه‌مال) خه‌ڵات ده‌كرێت

(شه‌هێن جه‌مال) خه‌ڵات ده‌كرێت
له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌ت و چالاكییه‌كانی له‌ بواری هونه‌ری نواندندا، ماڵی سینه‌مای سلێمانی خانمه‌ ئه‌كته‌ر (شه‌هێن جه‌مال) خه‌ڵات ده‌كات.

(جه‌مال) له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی سینه‌ماوه‌، له‌ مه‌راسیمێكدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆڵانه‌ی له‌ رابردوودا له‌ فیلم و دراماكاندا بینیومه‌، ماڵی سینه‌مای سلێمانی خه‌ڵاتم ده‌كات".

گوتیشی "ئه‌م مه‌ڕاسیمه‌ به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ١ كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر 2012، له‌ هۆڵی خه‌ندان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

(شه‌هێن جه‌مال) وه‌كو ئه‌كته‌رێك تاكو ئێستا له‌چه‌ندین دراماو فیلمی سینه‌ماییدا به‌شداری كردووه‌.
Top