كێبه‌ركێیه‌كانی ئۆسكار گه‌رمتر بووه‌ و 5783 كه‌س ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌ده‌ن

كێبه‌ركێیه‌كانی ئۆسكار گه‌رمتر بووه‌ و 5783 كه‌س ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌ده‌ن
ئه‌كادیمیای زانست و هونه‌ره‌ سینه‌ماییه‌كان رۆژی رابردوو (سێ شه‌ممه‌) لاپه‌ڕه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی بۆ هه‌شتا و چواره‌مین خولی كێبه‌ركێكانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌، نارد بۆ ئه‌ندامه‌كانی خۆی.
به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "خه‌به‌ر ئۆنلاین"، 5783 ئه‌ندامی ده‌نگده‌ری ئه‌كادیمیای ئۆسكار راوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر كاندیده‌كانی ئۆسكاری 2012 ده‌رده‌بڕن.

ده‌نگده‌ران ده‌بێت لاپه‌ڕه‌كان تا كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی رۆژی (13 كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2012) بنێرنه‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ی Pricewater house Coopers.

دوای ده‌ستنیشانكرانی كاندیه‌ده‌كان دووه‌مین لاپه‌ڕه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌ندامان ده‌نێردرێته‌وه‌ تا بڕیار له‌سه‌ر براوه‌كان بدرێت.

ناوی كاندیده‌كانی هه‌شتا وچواره‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار (24 كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2012) راده‌گه‌یه‌نرێت.

رێوڕه‌سمی ئه‌م خوله‌ی ئۆسكار رۆژی (26 شوبات / فه‌برایه‌ری 2012) له‌ هۆڵی شانۆی كۆداكی لۆس ئانجلێس به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی به‌ شێوه‌ی زیندوو ده‌گوازرێته‌وه‌.

ئه‌مساڵ 265 فیلمی درێژی سینه‌مایی بۆ وه‌رگرتنی ئۆسكاری باشترین فیلم له‌ هه‌شتا و چواره‌مین خولی ئۆسكاردا كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن.
Top