(تیم سوك تای) دووه‌م پێشانگای له هه‌ولێر كرده‌وه
پێشانگاكه له‌ژێر ناونیشانی (ئاهـ.. كوردستان)، له‌لایه‌ن كونسوڵگه‌ری كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان، له گه‌له‌ری كوردستان له هه‌ولێر كرایه‌وه.
له پێشانگاكه‌دا، فۆتۆگرافه‌ر، 46 تابلۆی فۆتۆگرافی له‌باره‌ی سرووستی كوردستان، به مه‌به‌ستی خستنه روو و فرۆشتن نمایش كردبوو.
(تیم سوك تای) تائێستا 11 پێشانگای فۆتۆگرافی كردۆه‌ته‌وه، دوو له‌م پێشانگایانه له هه‌ولێر بووه.
ئه‌م چالاكییه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حكوومی و نوێنه‌ری كۆنسووڵگه‌ریی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 25 كانونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر 2011 كرایه‌وه و ئهمرِۆ سێشه‌ممه دوایین رۆژی ده‌بێت.
فۆتۆ: كەمال ئاكرەیی