(ئه‌ردۆگان) له‌ سوكایه‌تیكردن به‌ (رۆژین) نارِازییه‌

(ئه‌ردۆگان) له‌ سوكایه‌تیكردن به‌ (رۆژین) نارِازییه‌
دوای سوكایه‌تیكردن به‌ گۆرانیبێژی ناسراوی كورد )رۆژین( له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌ری "تی ئار تی"، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا نارِه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربرِی.

ئاژانسی "یو پی ئای" له‌ سه‌ر زمانی رۆژنامه‌ی "زه‌مان"ـی توركیایی بڵاوی كردۆته‌وه‌، (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ (رۆژین)، نارِه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربرِیووه‌، به‌رامبه‌ر به‌ قسه‌یه‌كی به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌ی ته‌له‌ڤزیون و رادیۆی توركیاسی (ئیبراهیم شاهین) كه‌ ده‌رهه‌ق به‌و گۆرانیبێژه‌ كورده‌ كردوویه‌تی.

(ئه‌ردۆگان) به‌ (رۆژینی) راگه‌یاندووه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كات.

(شاهین) له‌ سێ رۆژی رابردوودا وته‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به‌ (رۆژین) به‌كار هێناوه‌، كه‌ به‌ سوكایه‌تیكردن به‌و گۆرانیبێژه‌ خراوه‌ته‌ روو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌ توركیاییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

(رۆژین) یه‌كێك له‌ گۆرانیبێژه‌ ناسراوه‌كانی كوردستانی توركیایه‌، پێشتر به‌رنامه‌یه‌كی به‌ زمانی كوردی له‌ كه‌ناڵی "تی ئار تی 6" پێشكه‌ش ده‌كرد.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا (بولینت ئارینج) رایگه‌یاند "وای ده‌بینم كه‌ مه‌ترسیداره‌ (ئیبراهیم شاهین) ئه‌م وشانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ رۆژین به‌كار بێنێت".

به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی "تی ئار تی" به‌ نووسین داوی لێبوردنی له‌ رۆژین كردووه‌ و تێیدا هاتووه‌ "به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو باسم له‌ رۆژین كردووه‌ و داوای لێبوردن له‌و له‌ جه‌ماوه‌ری توركیایی ده‌كه‌م".
Top