یه‌كه‌م كۆمپانیای سینه‌مایی له عیراق داده‌مه‌زرێت
كۆمپانیای ئه‌كشن پڕۆده‌كشن تازه‌ترین كۆمپانیای سینه‌ماییه و له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و كۆمپانیایه پێی راگه‌یاندین: دوای هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆر توانرا یه‌كه‌م كۆمپانیای سینه‌مایی له شاری هه‌ولێر دابمه‌زرێت كه ده‌بێته یه‌كه‌م كۆمپانیا له كوردستان و عیراق له‌ڕووی كوالێتی و كامێراوه.
وتیشی: كۆمپانیاكه‌مان ئه‌و ئامێر و پێداویستییانه‌ی له كاری سینه‌ماییدا پێویستن له خۆ ده‌گرێت و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌شێكی ته‌واو و تۆكمه كه تایبه‌ته به كاری ئه‌نیمه‌شن و گرافیك به ستافێكی پڕۆفشناڵ.
-PUKmedia