چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی ده‌ستی پێكرد
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی، رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری شاری سلێمانی، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كانی فیستیڤاڵ، هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵ، هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ما و دراما ته‌له‌فیزیۆنییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما، كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مه 24 دیسه‌مبه‌ری 2011 به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی ئیبراهیم سه‌عیدی ده‌ستی پێكرد.
له ده‌ستپێكی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا و له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی "ته‌وار"ی شاری سلێمانی، سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵ له‌به‌ر چاوی كامێرای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردستان به‌سه‌ر مافووره‌ی سووری فیستیڤاڵدا تێپه‌ڕین و هه‌ر له ته‌نیشت ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا گرووپێكی موزیك له گه‌نجانی شاری سلێمانی به پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین پارچه موزیكی ره‌نگین رێوڕه‌سمه‌كه‌یان رازانده‌وه.
پاشان به‌رنامه‌كه له ناو هۆڵی ته‌وار درێژه‌ی پێدرا و له سه‌ره‌تادا "عه‌باس عه‌بدوڵڕه‌زاق" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری شاری سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گوتی: "ئه‌وه بۆ 4 ساڵه كه فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی به‌رده‌وامه و له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌نگاوی باشی به‌ره‌وپێشه‌وه ناوه و توانیوییه‌تی بگاته ئه‌و ئاسته كه دڵخۆشی هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ماكار بێت و هیوادارین كه له ساڵی داهاتوودا بتوانین به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ڕێوه‌یبه‌رین."
هه‌روه‌ها گوتی: "بێگومان ئێستاكه له‌لای ئێمه سینه‌ما له گه‌شوونمایه‌كدایه و زۆربه‌ی سینه‌ماكارانمان توانیویانه بگه‌نه قۆناغی باش و له فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی چاكیان به‌ده‌ستهێناوه و ئێستاكه له ناوچه‌كه و له دنیاشدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر سینه‌مای كوردی كه پێویسته ئه‌و تیشكه ڕوون بێت و زیاتر سینه‌ماكاران له ناویدا یاری بكه‌ن."
سه‌رپه‌ره‌شتیاری چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێمه وه‌كوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هه‌وره‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری به‌رنامه‌مان وایه بۆ ساڵی ئاینده ئه‌م موژده‌یه به سینه‌ماكاران بده‌ین كه ئێمه به هه‌موو توانامانه‌وه پاڵپشتیان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن له كاتی فیستیڤاڵه‌كاندا به‌وه‌وه بنازن كه چه‌ندین ئیشی جوانیان كردووه."
له درێژه‌دا "ئازاد سه‌وزه" به‌ڕێوه‌به‌ری چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌م فیستیڤاڵه هاته ئاخاوتن و له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گوتی: "زۆر به‌خته‌وه‌رین بۆ جارێكی دیكه شاری سلێمانی بووه ژوانگه‌ی توانای هه‌موو فیلمسازانی كورد له هه‌ر شوێنێكی دنیا كه هه‌بن. ئه‌و نیشتمانه بوو به ڕووگه‌و قیبله‌ی ئه‌و فیلمسازانه كه گه‌ره‌كیانه كورد به جیهان بناسێنن و جیهانیش به كورد بناسێنن له رێگه‌ی هونه‌ری فیلمسازییه‌وه."
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مساڵیش له وڵاتانی نه‌روێژ، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، ئێران، به‌ریتانیا، به‌لژیكا، توركیا و له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك فیلمی درێژ، كورته فیلمی، فیلمی دیكۆمێنته‌ری و فیلمی تایبه‌ت به منداڵان له فیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شدارن."
گوتیشی: پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌ندی شاره‌ی سلێمانیدا و له شار و شوێنه جیاجیاكانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ده‌یان هۆڵی سینه‌ما و هۆڵی هونه‌ره جوانه‌كان بكاته‌وه. چونكه ئه‌ركی حكوومه‌ته ژوانگه و شوێنی ده‌رخستنی توانا هونه‌رییه‌كان بۆ هونه‌رمه‌ندان دروست بكات و زه‌مینه‌سازی بكات بۆ پێشكه‌وتنی تواناكانی هونه‌رمه‌ندان و به تایبه‌تی فیلمسازانی كورد."
ئازاد سه‌وزه له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: "ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانه كه گرینگی زیاتر بدات به پێشخستنی ره‌وتی فیلمسازی و توانای سینه‌ماكارانی كوردی ئه‌م هه‌رێمه و هه‌موو هونه‌رمه‌نده كورده‌كان كه له هه‌ر شوێنێكی دنیا ده‌ژین. داواكارین حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هانای هونه‌رمه‌ندانه‌وه بێت و هه‌لوومه‌رجی ره‌خساوتریان بۆ دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆشبه‌ختی و داهێنانه‌كانیان له‌گه‌ڵ توانا جیاوازه‌كانیان په‌ره‌ی پێبدرێت."
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوره‌سمه‌دا فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد ئیبراهیم سه‌عیدی وه‌كوو فیلمی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵ نمایشكرا و پاش پشوویه‌كی كورت، 4 كورته فیلمی چیرۆكی پێشكه‌شكران، له‌وانه: كورته فیلمی "به‌هه‌شت" له ده‌رهێنانی مێهران شیری له شاری سنه، كورته فیلمی "4441 رۆژ له ژیانم" له ده‌رهێنانی نه‌زیر میرزایی له شاری سنه، كورته فیلمی "نووسینگه‌ی ته‌له‌فوون" له ده‌رهێنانی بنه‌وشه بێریڤان له شاری برووكسێلی به‌لژیكا و كورته فیلمی "دیدار" له ده‌رهێنانی فه‌ریده نادری له شاری سنه.
ئه‌ندامانی به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی كه بریتین له: حه‌سه‌ن عه‌لی ده‌رهێنه‌ر له هه‌رێمی كوردستان، هیشام زه‌مان ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی نه‌رویژ، كامه‌ران شه‌وقی وێنه‌گر له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌حمه‌د مه‌حموود مۆنتێر له هه‌رێمی كوردستان و ئاسۆ عومه‌ر سواره ئه‌كته‌ر له هه‌رێمی كوردستان، دوای بینینی فیلمه‌كانی به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلم، خه‌ڵاتی ئاسكی زێرینی فیستیڤاڵ و برِێك پاره‌ی نه‌قدی به سه‌ركه‌وتووانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌وانه: خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كچ، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كورِ، خه‌ڵاتی باشترین وێنه گرتن (به‌رِێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن)، خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ، خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگ، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی په‌سه‌ندكراوی لێژنه‌ی داوه‌رانی فیستیڤاڵ، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكیۆمێنته‌ری و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی تایبه‌ت به منداڵان.
هه‌روه‌ها له به‌شی پێشبڕكێی فیلمی درێژدا و بۆ به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان
و خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فیستیڤاڵ، له 30 هونه‌رمه‌ندی به‌شداربووی ناو فیستیڤاڵ راپرسی ده‌كرێت.
له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا و له په‌راوێزی چواره‌مین فێستیڤاڵی سلێمانی فیلمی كوردیدا به‌شی (په‌نجه‌ره‌یه‌ك رو به‌سینه‌مای جیهان) به‌رِێده‌خرێت كه تیایدا فیلمی سینه‌مایی "كوڕی بابل" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری عێراقی محه‌مه‌د ئه‌لده‌ڕاجی و به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی به‌ریتانیالإ فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، میسر، فه‌له‌ستین، عێراق و ئیمارات نمایش ده‌كرێت كه له‌ڕاستیدا زیادكردنی ئه‌م به‌شه به فیستیڤاڵ، هه‌وڵێكه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی فیلمسازی له نێوان فیلمسازانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا.
ئه‌و فیلمه سینه‌ماییانه‌ی كه له‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێن بریتین له: فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی ئیبراهیم سه‌عیدی له مه‌هاباد، فیلمی سینه‌مایی "دۆز" له ده‌رهێنانی ڤیان مایی له دهۆك، فیلمی سینه‌مایی "یه‌ك مۆمێك ... دوو مۆمێك" له ده‌رهێنانی جانۆ رۆژبه‌یانی له هه‌ولێر، فیلمی سینه‌مایی "گه‌ڕان" له ده‌رهێنانی شیار عه‌بدی، فیلمی سینه‌مایی "كوڕی بابل" له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د الده‌راجی له هۆڵه‌ندا، فیلمی سینه‌مایی "خۆره‌تاو له پشتی هه‌وره‌وه" له ده‌رهێنانی ره‌زا سوبحانی له تاران و فیلمی سینه‌مایی "گرفته‌كانی چارڵی" له ده‌رهێنانی عه‌لیره‌زا سه‌عاده‌ت نیا له تاران.
ئه‌و كورته فیلمانه‌ی كه له به‌شی پێشبڕكێی چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی نمایش ده‌كرێن بریتین له: كورته فیلمی "ئاوێنه" له ده‌رهێنانی هه‌وراز محه‌مه‌د له سلێمانی، كورته فیلمی "پاره" له ده‌رهێنانی به‌درخان ساكجی، كورته فیلمی "دوو ماڵ له باخێكدا" له ده‌رهێنانی ناجییه سه‌لیمی له بۆكان، كورته فیلمی "ویژدان" له ده‌رهێنانی شوكری عه‌لی له دهۆك، كورته فیلمی "شوو" له ده‌رهێنانی هیوا سووفییه له سنه، كورته فیلمی "موبایل" له ده‌رهێنانی شوان محه‌مه‌د، كورته فیلمی "دالیا" له ده‌رهێنانی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا قازی له سلێمانی، كورته فیلمی "جانه‌وه‌ره‌كانی تۆرۆس" له ده‌رهێنانی فیرات یاوه‌ز له باكووری كوردستان، كورته فیلمی "ئه‌ودیوی تاوان" له ده‌رهێنانی سامی كاكه له هه‌ولێر، كورته فیلمی "هه‌نار میوه‌ی به‌هه‌شت" له ده‌رهێنانی ته‌یموور قادری، كورته فیلمی "بۆ ؟؟" له ده‌رهێنانی هۆشیار زیرۆ ئه‌حمه‌د نێروه‌یی له دهۆك، فیلمی دیكۆمێنتی "قه‌تران" له ده‌رهێنانی تاهیر عه‌بدوالواحید له سلێمانی، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "به‌هره‌ی به‌رخۆر" له ده‌رهێنانی هیوا ته‌ها مسته‌فا له سلێمانی، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "به‌له‌چك" له ده‌رهێنانی نه‌به‌ز شێخانی له كه‌ركووك، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "مام ره‌سووڵ" له ده‌رهێنانی سه‌روه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "له سه‌ره‌تای 40 ساڵیدا" له ده‌رهێنانی مێهرداد سلێمانی له كرماشان، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "فه‌ڕش" له ده‌رهێنانی سه‌مه‌د وه‌ته‌نخواه له سنه، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "پاچاڵ" له ده‌رهێنانی په‌رویز رۆسته‌می له مه‌ریوان، كورته فیلمی دیكۆمێنتی "كاتێك بۆ حه‌وانه‌وه" له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د ره‌زا میناپوور له بۆكان، كورته فیلمی "ره‌وشه‌ن" له ده‌رهێنانی كامیران بیتاسی، كورته فیلمی "ده‌نگه نه‌بینراوه‌كان" له ده‌رهێنانی فه‌رزین كه‌ریم له هه‌ولێر، كورته فیلمی "قه‌وان" له ده‌رهێنانی عیزه‌دین قادر، كورته فیلمی "به‌هه‌شت" له ده‌رهێنانی مێهران شیری له سنه، كورته فیلمی "4441 رۆژ له ژیانم" له ده‌رهێنانی نه‌زیر میرزایی له سنه، كورته فیلمی "نووسینگه‌ی ته‌له‌فوون" له ده‌رهێنانی بنه‌وشه بێریڤان له برووكسێلی به‌لژیكا، كورته فیلمی "دیدار" له ده‌رهێنانی فه‌ریده نادری له سنه، كورته فیلمی "رۆیشتن" له ده‌رهێنانی ساڵم سه‌ڵه‌واتی له سنه، كورته فیلمی "ده‌ریا رۆژێك هی من بوو" له ده‌رهێنانی ساسان فه‌روخ نیا له ورمێ، كورته فیلمی "ده‌نگی باران" له ده‌رهێنانی جه‌لال ساعیدپه‌نا له سنه، كورته فیلمی "بێده‌نگی" له ده‌رهێنانی عه‌زیز چه‌پ كورد، كورته فیلمی "ده‌نگی رووناكی" له ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر (تۆفان) له هه‌ولێر، كورته فیلمی "هێما" له ده‌رهێنانی تۆفیق ئه‌مانی له مه‌ریوان، كورته فیلمی "رۆژین" له ده‌رهێنانی چیمه‌ن ره‌حیمی له له‌نده‌ن، كورته فیلمی "پاسكێل" له ده‌رهێنانی سه‌رحه‌د كارائه‌سڵان له باكووری كوردستان، كورته فیلمی "له كاتێكی تردا" له ده‌رهێنانی فیكری به‌ڕۆژی له هه‌ولێر، كورته فیلمی "خه‌ونه‌كانی سه‌رشه‌قام" له ده‌رهێنانی ره‌نجده‌ر رزگار له هه‌ولێر، كورته فیلمی "كۆڵانێك له پشت ماڵی ئێمه‌وه" له ده‌رهێنانی شیلان سه‌عدی له مه‌هاباد و كورته فیلمی "پیاده‌ڕێ" له ده‌رهێنانی بنه‌وشه بێریڤان له برووكسێل.
چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی و به به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد و بیانی و به نمایشی 7 فیلمی سینه‌مایی، 30 كورته فیلمی چیرۆكی و 6 كورت فیلمی دیكۆمێنته‌ری له به‌شی پێشبڕكێی له رۆژانی 24 تا 31ی دیسه‌مبه‌ری 2011 له ته‌لاری "ته‌وار" له شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی