دووه‌م ڤیستیڤاڵى كورته‌ فیلم به‌رێوه‌ده‌چوو

دووه‌م ڤیستیڤاڵى كورته‌ فیلم به‌رێوه‌ده‌چوو
ئه‌مرِۆ له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به‌ مێینه‌، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوه‌م فیستڤاڵی كورته‌ فیلم له‌ هۆڵی میدیا له‌ شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو.

ناسر حه‌سه‌ن به‌رِێوبه‌ری گشتی سینه‌ما له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سایتی (گوڵان میدیا) ی رایگه‌یاند "له‌م فیستڤاڵه‌دا 15 كورته‌ فیلم رێگه‌ی به‌شداری پێ كردنیان پێ دراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌مه‌نده‌وه‌ هه‌ڵبژێردراون".
روونیشیكرده‌وه‌" سه‌رجه‌م سیناریۆی فیلمه‌كان له‌ باره‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تانه‌ كه‌ له‌ چوار چیوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ مێینه‌ به‌رِێوه‌ده‌چێ".

وتیشی" هونه‌رمه‌نده‌ به‌ شداربووه‌كانیش بریتین له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان به‌شدارییان كردووه‌، له‌ چواره‌م رۆژی فیستڤاڵ باشترینه‌كانی فیلمی به‌شداربوو هه‌ڵده‌بژێژدرێن و خه‌ڵاتیان پێ ده‌درێ".
Top