نانسی پەشیمانە لەهاتنی بۆ هەولێر، بەگریانەوە رۆشتەوە

نانسی پەشیمانە لەهاتنی بۆ هەولێر، بەگریانەوە رۆشتەوە
دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ئاهه‌نگێكی خێزانی ئێواره‌ی 22-12 گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند گۆرانییه‌ك له‌كاتی كۆنسێرته‌كه‌دا نانسی به‌نیگه‌رانی و ترسه‌وه‌ كۆنسێرته‌كه‌ی به‌جێهێشت و هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوبنان.

سه‌ره‌تا كۆنسێرته‌كه‌ی نانسی عه‌جره‌م به‌شێوه‌یه‌كی جوان ده‌ستپێكردو نزیكه‌ی 14 گۆرانی پێشكه‌شكرد كه‌ بڕیاربوو 20 گۆرانی پێشكه‌شبكات، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو بۆ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی كۆنسێرته‌كه‌ بۆ وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ نانسی، چه‌ندجارێك پشێوی كه‌وته‌ ناو ئاهه‌نگه‌كه‌، تاوه‌كو دواجار به‌شێك له‌ئاماده‌بووان به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر هێرشیانكرده‌سه‌ر ته‌خته‌ی كۆنسێرته‌كه‌و لایه‌نی ئه‌منی پاراستنی كۆنسێرته‌كه‌ش به‌په‌له‌ نانسی-یان برده‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌، بۆیه‌ به‌بێ ته‌واوكردنی كۆنسێرته‌كه‌و خواحافیزی هونه‌رمه‌ند له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كۆتایی به‌كۆنسێرته‌كه‌ هات.

هۆكاری تێكچوونی كۆنسێرته‌كه‌ چه‌ند شتێكبوون، له‌وانه‌ لایه‌نی ئه‌منی زۆر لاواز بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوویان پێنه‌كراو رێكخستنی جێگای ئاماده‌بووانیش تێكه‌ڵبوون و ژماره‌ی كه‌سانی سه‌لًت زۆر زیاتر بوون له‌وانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌ی خێزان هاتبوون.

هه‌ر به‌پێی وته‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌، دوای به‌جێهێشتنی هۆڵی كۆنسێرته‌كه‌ هونه‌رمه‌ند نانسی عه‌جره‌م راسته‌وخۆ چووه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو نزیكه‌ی دوو سه‌عات له‌ژوورێكی ته‌نهادا ماوه‌ته‌وه‌و له‌چاوه‌ڕوانی فڕۆكه‌كه‌یدا بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لوبنان، هه‌روه‌ها له‌كاتی ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا نانسی به‌خه‌مبارییه‌وه‌ بۆ تێكچوونی كۆنسێرته‌كه‌ی گریاوه‌و نیگه‌رانی خۆی بۆ تێكچوونی یه‌كه‌م كۆنسێرتی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌.

22-12 نانسی عه‌جره‌م گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی لوبنانی بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێرو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ رێكخرا، سه‌عات 9 ی هه‌مان شه‌و كۆنسێرتێكی گۆرانی له‌عه‌ینكاوه‌ی شاری هه‌ولێر بۆ سازكرا، به‌ڵام به‌ته‌واونه‌كراوی كۆتاییهات.




-PUKmedia
Top